سودەکانی فرمێسک بزانە:
فرمێسک رشتن بە ھەر ھۆکارێک بێت چەندین سودی فیسیۆلۆجی ھەیە فرمێسک رشتن چاو دەپارێزێت لە وشک بونەوە و لێل بوون.
چونکە لەو کاتەدا مادەی میۆسین و چەوری لاکتۆفیرین و گلوکۆز و سۆدیۆم و پۆتاسیۆم دەرژێت واتە ئەو مادانەی بەرگری لە چاو دەکەن.
یان ھەندێک جار بەھۆیەکی لائیرادیەوە فرمێسک دەرێژیت وەک لەتکردنی پیاز ئەوەش یارمەتی خاوێنکردنەوەی چاو دەدات ، یان بە ھۆیەکی سۆزداریەوە دەرژێت ئەوەش ھۆرمۆنی پرۆلاکتینی تێدایە و جەستە لە ئازار دەپارێزێت و ئاستی مەنگەنیزی زیان بەخش کەم دەکاتەوە
بەشێوەیەکی گشتی فرمێسک رشتن دەبێتە ھۆی خاوێنکردنەوەی جەستە لە مادە ژەھراویەکان و دانانی ئاستێک بۆ ماندوبونی جەستە.
خۆشتان لە گریانی زۆر بپارێزن چونکە ھەرشتێک لە سنوری خۆی دەربچێت بێ شک زیانی دەبێت
گریانی ئافرەتان
-ئافرەتان ٣٠ بۆ ٦٤ جار دەگرین لە سالێکدا.
-ئافرەتان برێکی زیاتر لە ھۆرمۆنی پرۆلاکتین(ھۆرمۆنی شیریان) ھەیە لە چاو پیاواندا کە (ھۆرمۆنی پەیوەندیدارە بە فرمێسکی سۆزداریەوە).
-ئافرەتان بەرکەوتنی زیاتریان ھەیە لەگەل ئەو ھۆکارانەی دەبنە ھۆی گریان.
-گریانی ئافرەتان جوانترە لە گریانی پیاوان.
-کەنالی فرمێسک رشتن بچوکترە لە ئافرەتاندا ئەمەش وادەکات زوتر فرمێسکەکانیان بگەنە سەر رومەتیان.
-ھەندێ جار نازانن ھۆکاری گریانەکەیان چیە، ھۆکارەکەی ھیلاکیە چ جەستەی بێت یاخود دەرونی.
گریانی پیاوان
-پیاوان ٦ بۆ ١٧ جار دەگرین لە سالێکدا.
-پیاوان لەبری ھۆرمۆنی پرۆلاکتین(ھۆرمۆنی شیر) ھۆرمۆنی تێستێستیرۆنیان(ھۆرمۆنی نێرینە) یان زیاترە کە رێگرە لە گریان.
-پیاوان لەگەل ئەوەی بەرکەوتنی کەمتریان ھەیە لەگەل ھۆکارەکانی گریان ھۆکارێک زۆر کاریان لێ نەکات ناگرین(وەک لەدەستدانی خۆشەویستانیان، ھەستکردن بە بێ دەسەلاتی.....)
-گریانی پیاوان کاریگەرترە لە گریانی ئافرەتان.
-کەنالی فرمێسک رشتن لە پیاواندا گەورەترە بەمەش درەنگتر فرمێسکەکانیان دەگەنە سەر رومەتیان.
- کاریگەری کلتور کۆمەلگەش وادەکات پیاوان کەمتر بگرین.