ئەمڕۆ ئێمە بوێرانە و سەربەرزانە داوای دەنگ وپشتگیری دڵسۆزانەتان دەکەین
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمڕۆ ئێمە بوێرانە و سەربەرزانە داوای دەنگ وپشتگیری دڵسۆزانەتان دەکەین

ئەمڕۆ ئێمە بوێرانە و سەربەرزانە داوای دەنگ وپشتگیری دڵسۆزانەتان دەکەین..
 
ئەزانن بۆ؟
 
ئەگەر کەس و لایەنی تر بەپارە دزراوەکانی خۆمان بانگەشە بکات و پەیمانی درۆیانەی خزمەت و موچە بدات،ئێمە بەکرداری سەلمێنراو خەمی گەورەی ڕۆڵەکانتانمان له ڕووی پەروەرده یی و ئەخلاقی و زانستیەوە لەئەستۆ گرتوە.
 
ئەوان ڕۆژانە له ڕێگەی چەندین سەرچاوەی مادی و هزری شێواو هەوڵی شێواندنی شیرازەی خێزان و نەسیجی کۆمەڵاتی کۆمەڵگە دەدەن ،ئێمە پشودرێژانە بنیادی دەنێینەوە لەسەر حسابی گیرفانی ئەندامانمان و هەوڵە پەروەردەی و زانستیە کەم وێنەکانی مامۆستا دڵسۆزەکانمان.
 
ئەوان هەرێمیان کردوەتە مۆڵگه ی ساغکردنەوەی ئەفکارە بەسەرچوو دۆڕاوەکان و سەرچاوەی خۆ دەوڵەمەند کردنیان لەڕێگەی وەرگرتنی پارەی خەیاڵی بۆ گیرفانی خۆیان و شێواندنی هزری تاکی کوردی.
 
ئێمەش دڵسۆزانە و لەڕێی هەزاران گەنجی چالاک و بۆ خوا سوڵحاو و بێ بەش لەخەیرو داهاتی ئەم هەرێمە ، هزری جوان و بەهای باڵاو بونیادی پەروەردەیی ومرۆڤ دۆستی خاک و نیشتمان خۆش وویستن بونیاد دەنێینەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ