لەڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاشكرای دەكات: ئەو تۆمەتبارەی دزی لە مزگەوت کردبوو، دەستگیر كرا، ئەوەش هاتوە: بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی شاوێس، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (م. ر. م) قۆڵبەست کرد، کە لە مزگەوتێکی هەیکەل لە کۆمەڵگای شاوێس سەرقاڵی دزینی کەلوپەلی کارەبایی بوو.
ئەوەش خراوەتەڕوو كە تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (444) لە یاسای سزادان، ڕاگیرا.