نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان لە عێراق، له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه پەیامێكی ئاڕاسته‌ی عێراقییه‌كان كرد‌و ڕایگه‌یاند: ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌تان هه‌یه، ده‌نگی ئێوه ببسترێت.
لە پەیامێكدا كە بەشێوەی تۆمارێكی ڤیدیۆیی بڵاوكراوەتەوە (جێنین هێنیس پلاسخارت) نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگەیاند: له تشرینی یه‌كه‌می 2019دا، ژماره‌یه‌كی زۆر له عێراقییه‌كان ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و دژ به خراپی ڕه‌وشی ئابووریی، كۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی، خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
وێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وتیشی: دوای تێپه‌ڕبوونی دوو ساڵ له خۆپیشاندانه‌كانی عێراق، ئێستا یه‌كێك له داواكارییه سه‌ره‌كییه‌كانی خۆپیشانده‌ران به‌دی هاتووه، ئه‌ویش هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یه كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له 10ی تشرینی یه‌كه‌م، ئه‌نجام بدرێت.
بۆیە پلاسخارت داوا لە عێراقیەكان دەكات: "له كاتی چوونتان بۆ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌تان هه‌یه، ده‌نگی ئێوه ببسترێت و له هه‌ر هه‌نگاوێك كه ده‌ینێن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش به‌رده‌وام پاڵپشتان ده‌بێت.