مۆزەخانەی سمیوسۆنیان بۆ رۆشنبیری ئەمریکی-هندی لە واشنگتۆن رایگەیاند، 17 هەزار پارچەی شوێنەوار گەڕاندەوە عێراق.
لە مەراسیمێکی تایبەتدا بە ئامادەبوونی بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و باڵیۆزی عێراق، راگەیەندرا کە 17 هەزار پارچەی شوێنەوار گەڕێنرایەوە عێراق.
ههروهها لە پارچەکاندا بۆردی گیلگامشیشی تێدایە و ئەم کارە بووە جێی دڵخۆشکەر بۆ عێراقییەکان.
ماوەی چەند ساڵێک بەشێکی زۆری پارچەی شوێنەوار کە موڵکی عێراقە، براوە یاخود دزراوەو بەڵام لە مەراسیمێکدا توانرا 17 هەزاری لێ بگەڕێندرێتەوە بۆ عێراق.