پێشبینى بۆ دروستبوونى خۆڵبارین لەم ناوچەیە ده‌كرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پێشبینى بۆ دروستبوونى خۆڵبارین لەم ناوچەیە ده‌كرێت

دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، پێشبینى دەکرێت لە رۆژى دووشەممە لە بەشێک لەناوچەکانى عێراق خۆڵبارین دروست بێت.

ئەمڕۆ شەممە 25 ی ئه‌یلولی 2021 ، دەستەی کەشناسی عێراق له‌ راگەیەنراوێکدا كه‌ وێنه‌یه‌یكی ده‌ست كوردیو كه‌وتوه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، رۆژی یەکشەممە ئاسمانی وڵات ساماڵ دەبێت و لە هەرێم کەمێک پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە، بەڵام لەناوەڕاست و باشوری وڵات پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.

 

له‌ راگەیەنراوەکەدا باس له‌وه‌ش كراوه‌، رۆژی دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و لەسەرتاسەری وڵاتدا پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە و لە بەشێک لەناوچەکانی باشور و ناوەڕاست ئاستی خۆڵبارین بەرزدەبێتەوە.

 

دەستەی کەشناسی عێراق لەبارەی پێشبینییەکان بۆ کەشوهەوای رۆژی سێشەممە ئه‌وه‌شی خستۆته‌روو، لە هەرێم و ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری وڵات پلەکانی گەرما جێگیردەبن و هیچ گۆڕانکارییەک روونادات.

ئه‌وه‌ش هاتوه‌، رۆژی چوارشەممە لە هەرێم پلەکانی گەرما جێگیردەبن و لە باشوریش هەمان پلەکانی رۆژی پێشوو تۆمار دەکرێن، بەڵام لەناوچەکانی ناوەڕاست پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ