ڕۆژی دووشه‌ممه‌ و سێ شه‌ممه‌ مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ و سێ شه‌ممه‌ مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

 كوردیو

له‌ ئێستادا دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلول بە بێ‌ لێبڕین بەردەوامە و ئەمڕۆش مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەشدەكرێت و بریار یشه‌ سبه‌ی دووشه‌ممه‌ مووچه‌ی چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ دابه‌ش بكرێت.

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی كوردیو له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمه‌وه‌ : سبه‌ی دووشه‌ممه‌ مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابوری و یەكەكانی 70 و 80 دابەشدەكرێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ بۆ كوردیو وتیشی : ڕۆژی سێشه‌ممه‌ مووچه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و به‌رگری فریاكه‌وتن و لیوای نه‌وت و ڕه‌گه‌زنامه‌ دابه‌شده‌كرێت.

ماوەی سێ‌ مانگە به‌هۆی مووچه‌ له‌ هه‌رێم به‌بێ لێبرین دابه‌ش ده‌كرێت و له‌ ئێستاشدا لێدوانی جیاجیا ده‌درێت و پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م دابه‌شكردنه‌ به‌بێ لێبرینه‌ له‌گه‌ڵ نه‌ناردنی 200 ملیاره‌كه‌ی به‌غداوه‌ كۆتایی پێبێت و مووچه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌رسیسته‌می پێشووی و لێبرینی مووچه‌ ده‌ست پێبكاته‌وه‌.

 

 

هه‌واڵی گرنگ