لەم شاره‌ دوو ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەم شاره‌ دوو ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا

بڕیارە ڕۆژی دووشەممە و سێشەممەی ئەم هەفتەیە بەبۆنەی ساڵیادی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حسێنەوە لە سەرجەم فەرمانگەکانی شاری خانەقین پشووی فەرمی بێت.

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 26 ی ئه‌یلولی 2021 یووسف ئیبراهیم، وتەبێژی قایمقامیەتی خانەقین لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" ڕۆژی دووشەممە و سێشەممەی ئەم هەفتەیە بەبۆنەی ساڵوه‌گه‌ڕی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ئیمامی شیعەكان) لە سەرجەم دامودەزگا حكوومییەكانی خانەقین پشووی فەرمی دەبێت".

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو: ئەو پشووەشمان بۆیە ڕاگەیاند، چونكە بەبۆنەی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێنەوە خەڵك بۆ كەربەلا دەچێت، ئه‌مه‌ بۆ ئاسانكارییە بۆ هاوڵاتییان.

 

هه‌واڵی گرنگ