گوندە وێرانەكان ئاوەدان دەكرێنەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

گوندە وێرانەكان ئاوەدان دەكرێنەوە

 

 

لە ئیتاڵیا ژمارەیەك دورگە هەن كەپێشتر خەڵكەكەی بە راوە ماسی و كشتوكاڵ و كاری دەستییەوە خەریكبون ئێستا بەهۆی كۆچ بۆ شارەكان وا خەریكە چۆڵ دەبن، هەرێمی كالابریا Kalabria ی ئیتاڵی دانیشتوانەكەی نزیكی دوو ملیۆن كەس دەبێت و 320 گوند لەسنوری ئیداری و جوگرافی ئەو دورگە 15 هەزار كیلۆمەتریەدا هەیە لە كۆی دەیان هەزار گوندنشین ئێستا تەنها سێ هەزار كەسیان تێدا ماوەو خەریكە بەتەواوی ژیانی تێدا نامێنێت.

حكومەت دركی بەو مەترسیەكردووە، بۆیە خەریكی پڕۆژەیەكی نیشتەجێكردنە لەو گوندانەدا، گوژمەی (850) ملیۆن دۆلاریان تەرخان كردووە بۆ سەر لە نوێ ئاوەدانكردنەوەو بوژاندنەوەی گوندەكانی ناو ئەو دورگەیە، لەو مانگە دەست بە پڕۆژەكەكراو هەر هاوڵاتیەكی ئیتاڵی بیەوێت لەیەكێ لەو گوندانە نیشتەجێ بێت بۆماوەی سێ ساڵ هاوكاری (36) هەزار دۆلاری پێ دەبەخشرێت، هاوڵاتی دەتوانێت مانگانە 1000 دۆلار وەربگرێت یان هەموو پارەكە بەسەر یەكەوە بەمۆڵی وەرگرێت، مەرجەكانیشی ئەوەیە داواكاردەبێت لەو شوێنە ژیان بەسەر ببات و گرێبەستێك مۆر بكات لایەنی كەم 10 ساڵ لەو شوێنە بمینێتەوەو پرۆژەیەك یان كارێكی بچووكی دەستی یان دوكانێك بكاتەوە یان پانتایەكی زەوی بۆ كشتوكاڵ بەكاربێنێت و لەو دورگەیە بەرهەمێكی هەبێت، حەوت لەو گوندانە دەكەونە سەر لەتە شاخ و لەسەر دەریای سپی ناوەڕاست، شوێنی گەشتیاری جوان و دڵڕفێنن، داواكار دەبێت تەمەنی لە 40 ساڵ تێپەڕنەكات بۆ ئەوەی هەم بتوانێت كاربكات هەمیش تەمەنی بەكەڵكی پێكهێنانی خێزان و نانەوەی منداڵ هەبێ و پشتێك لەو شوێنە دروست بكات، هەر لە پڕۆژەكەی حكومەتدا جۆرێك لە هاوكاری كۆمپانیاكانی گەشتوگوزار كراوە تا داشكاندن بكەن و سەرنجی گەشتیاران لەهەموو جیهان رابكێشن تا لەگەڵ ئەو دەڤەرەدا ئاشت ببنەوەو سەردانیان بكەن.

كەشتی نووح

هه‌واڵی گرنگ