نیشانە باوەكانی هەوكردنی پرۆستات بزانن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نیشانە باوەكانی هەوكردنی پرۆستات بزانن

 

 

پرۆستات بریتییە لە ئەندامێك لە ملی میزەڵدانی پیاو، تەنها پیاو ئەو ئەندامەی هەیە، هەندێك شلە دەردەدات كە بەشدارە لە پێكهاتەی تۆواوی پیاوو پێدانی خۆراك بە تۆوی پیاو، بە شێوەیەكی ئاسایی قەبارەكەی بەقەد گوێزێكە، بەڵام لەزۆر باردا هەڵدەئاوسێت و گەورە دەبێت، بەمەش نیشانەی بێزاركەر دروست دەكات.

هەوكردنی پرۆستات بە گشتی دوو جۆری هەیە، كورتخایەن و درێژخایەن، دەكرێت لە هەموو تەمەنێكی پیاو رووبدات، بەڵام زیاتر لە تەمەنی نێوان (30 – 50) ساڵی روودەدات، هۆكارەی سەرهەڵدانیشی دەكرێت بەهۆی تووشبوون بە بەكتریاوە بێت یاخود نا.

بە گشتی نیشانەكەنی هەوكردنی پڕۆستات بریتین لە؛

1. ئازارو سووتانەوە لەكاتی میز كردن.

2. هەبوونی ئاستەنگ (زەحمەت) لە میزكردن.

3. زۆر میزكردن و هەڵسانەوە بۆ میزكردن لە كاتی شەودا.

4. زوو تەنگاوبوون بۆ میزكردن.

5. ئازار لە بنی زگ و چووك و گون.

6. ئازار لە كاتی ئاوهاتنەوە (دوای جووتبوون).

ئەوەی شایەنی گووتنە، چارەسەری هەوكردنی پرۆستات بەگشتی پێویستی بە پشوودرێژی هەیە، رەنگە پێویست بكات بۆ چەندین مانگ چارەسەری وەربگیردرێت، بەڵام ئەگەر بە زوووی هەستی پێبكرێت و دەستنیشان بكرێت چارەسەریەكەی ئاسانتر دەبێت.

(د. رامان سابیر نانەكەلی – پسپۆر لە نەشتەرگەری گورچیلەو میزەڕۆ)

 

هه‌واڵی گرنگ