زانیاری دەربارەی بەکتریای گەدە بزانە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زانیاری دەربارەی بەکتریای گەدە بزانە

جۆرێکە لە بەکتریا لە سیستمی ھەرسدا دەژی و دوای چەند سالێک دەبێتە ھۆی دروست بوونی برین.

نیشانەکانی بەکتریای گەدە لە کاتی بونی برین ھەست بە سوتانەوە و ئازاری ناوسک دەکەیت ئازارەکەی بە شێوەیەکە دێت و دەروات بە جۆرێک کاتێک گەدە پرە ئازاری نیە ئەو کاتەی کە بەتالە وەک نێوان ژەمەکان و نیوە شەو ئازاری دەبێت کە بۆ ماوەی چەند خولەکێک یان چەند سەعاتێک بەردەوام دەبێت.

 

چەند نیشانەیەکی تری برینەکە:

١- ئاوسانی سک

٢- قرقێنەدان

٣- ھەست نەکردن بە برسیەتی

٤- سەر سوران

٥- رشانەوە

٦- لەدەست دانی کێشی لەش

 

رێگاکانی گواستنەوەی بەکتریای گەدە:

١- لە رێگەی لیکی کەسی توش بوو

٢-خواردن و خواردنەوەی بەرکەوتو بە پیسایی کەسی توش بوو

٣- ژینگەی ناتەندروست

 

ئامادەكردنی:پروشە صلاح

هه‌واڵی گرنگ