زانیاری لەسەر تامێسک بزانە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زانیاری لەسەر تامێسک بزانە

 

ھەوکردنی ڤایرۆسیە بەھۆی Hsv-1 (Herpes Simplex virus -1) توشی دەبین دەێتە ھۆی دروست بونی برین یان بلق لە دەوری لێو یان روخسار.

ئەو شتانەی وادەکەن توشی تامێسک ببیت:

١-زۆر بەرکەوتن بە تیشکی خۆر یاخود تیشکی سەروبنەوشەیی.

٢-تا، ھەلامەت.

٣-چارەسەرکاری ددان.

٤- سوری مانگانە.

٥- راھێنانی زیاد لە پێویست.

٦- سترێسی سۆزداری.

٧- ھەر بارودۆخێکی تەندروستی کە وابکات بەرگری جەستە کەم بێتەوە.

٨- پەستانی دەوروبەر(ترساندن لە کاتی خەو).

 

نیشانەکانی تامێسک:

١-دروست بونی بلق یان برین لە دەوروبەری لێو .

٢- نیشانەی ھاوتای ھەلامەت ( ئاوسانی لیمفە گرێکان، سەر ئێشە).

٣- سوربونەوە، ئاوسان، ئازار، خورانی برینەکە.

٤- ھەستکردن بە ھیلاکی.

 

رێگاکانی گواستنەوەی :

١- بەرکەوتنی راستەوخۆ بە برینەکە

٢- ماچ کردن بەکارھێنانی شتومەکی کەسی توش بوو

 

ئامادەكردنی:پروشە صلاح

هه‌واڵی گرنگ