دکتۆر مثنی امین بەتەنھا شۆڕشێکە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دکتۆر مثنی امین بەتەنھا شۆڕشێکە

ئەم ماوە سەیری دیبەیت و پرۆفایل و ئەزمون و ھەلوێست و ئەدا و توانای زۆرێک لە کاندیدەکانم کرد زۆر بێ لایەنانە، لە ڕاستیدا دکتۆر مثنی امین بەتەنھا شۆڕشێکە، گەورەترە لەحزب و پەرلەمانتار! بۆیە بە ھەلسەنگاندنی من ئەگەر تەنھا دەنگ بە دکتۆر مثنی امین بدەی وەک ئەوە وایە دەنگت بە ھەمو کورد دابێت لە بغداد لەدەرەوەی کێشمەکێشی حزبایەتیەوە.
ئەوەی تۆ دەتەوێت بیبیستی و بیبینی و ئەزمونی بکەی ئەو لە باشترین ئاستدا ئەنجامی داوەو و توانای ئەنجامدانی ھەیە و ھەولی بۆ دەدا بەکەمترین تێکەڵکردنی کاری حیزبایەتی و منەتکردنەوە! کاتێک بە گروپ داکۆکی لە دۆخی کورد و ھاولاتیانی کرابێت ئەو قسەکەریان بوە، کاتێک کەسی لێ نەبوە ئەو ھەمو کەس بوە، کاتێک ئەوانی تر خەریکی شەرە جنێوی لۆکاڵی لاکۆڵانبون ل ھەرێم، ئەو لە بەغداد شەڕی ئەوانەی دەكرد کە بە ئاماژەش نەیان دەزانی بەغداد کەوتۆتە کوێوە!
بۆیە بەبێ ھیچ انتمایەکی حزبی و ھیچ بەرژەوەندیەکی تایبەتەوە داوا لە خزم و کەس و کار و ھاوڕێیانم دەکەم لە سنوری زۆنی دەنگدانی مثنی امین بە بێ دوو دڵی دەنگی پێ بدەن!
ئەم نوسینەم وەک ئەرکێک بینی لەپێناو دڵنیاکردنەوەی ئەوانەی لە نزیکەوە من دەناسن کە رەنگە بروایان بە بۆچونی من ھەبێت ئەگەر دکتۆریش لە نزیکەوە نەناسن!

هه‌واڵی گرنگ