دوای ٢٥ ساڵ، ترەمپ پێگەی خۆی لەلیستی دەوڵەمەندترینەكانی ئەمریكا لەدەستدا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دوای ٢٥ ساڵ، ترەمپ پێگەی خۆی لەلیستی دەوڵەمەندترینەكانی ئەمریكا لەدەستدا

سەرۆكی پێشووی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ بۆ یەكەمجار لە دوای ٢٥ ساڵ لە لیستی "٤٠٠ دەوڵەمەندترین كەسەكانی ئەمریكا" ھاتەدەرەوە.

دەزگای میدیایی فۆربس كە لیستەكەی ئامادە كردووە، ئەوەی ئاشكرا كرد كە ناوی ترەمپ لەناو لیستەكەدا نییە.

فۆربس ئەوەشی خستوەتەڕوو كە سەروەتەكەی ترەمپ نزیكەی ٢،٥ ملیار دۆلارە و بە جیاوازی ٤٠٠ ملیۆن دۆلار پێگەی خۆی لە لیستی "٤٠٠ دەوڵەمەندترین كەسەكانی ئەمریكا"دا لەدەستداوە.

ئەو دەزگا میدیاییە ئاماژەی بەوەش داوە كە لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆناوە تا ئێستا، ترەمپ ٦٠٠ ملیۆن دۆلاری لەدەستداوە.

جێی وەبیرھێنانەوەیە دۆناڵد ترەمپ كاتێك لە ساڵی ٢٠١٦دا بە سەرۆكی ئەمریكا ھەڵبژێردرا لە ریزبەندی ١٥٦مینی لیستی "٤٠٠ دەوڵەمەندترین كەسەكانی ئەمریكا"دا بوو، بەڵام كاتێك لە ساڵی ٢٠٢٠دا كۆتایی بە ماوەی سەرۆكایەتییەكەی ھات، بۆ ریزبەندی ٣٣٩ی لیستەكە دابەزی.

بەڕێوەبەری باڵای كۆمپانیای ئامازۆن، جێف بێزۆس بە ٢٠١ ملیار دۆلار لە ریزبەندی یەكەمی لیستەكەدایە و بەدوای ئەویشدا دامەزرێنەری كۆمپانیای تێسلا بۆ ئۆتۆمبێلی كارەبایی، ئێڵن مەسك بە ١٩٠،٥ ملیار دۆلار لە ریزبەندی دووەم و دامەزرێنەری كۆمپانیای فەیسبووك، مارك زوكەربێرگ بە ١٣٤،٥ ملیار دۆلار لە ریزبەندی سێیەمدا دێت.

هه‌واڵی گرنگ