ئیتر كەباب بخۆین...!!
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

 ئیتر كەباب بخۆین...!!

 
كەباب یەكێكە لە بەناوبانگترین خواردنەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی بۆن و تامەكەیەوە.
 
كەباب خواردنێكی خوازراوە بەشێوەیەكی گشتی كە پێكهاتووە لە گۆشتی گوێرەكە، یان بەرخ لەگەڵ چەوری ئاژەڵ بەتایبەتی دوگی مەڕ دروست دەكرێت، یان لەبەی مەڕو ماڵات.
 
 كەباب سوودی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە لەبەر ئەوەی بەشێكی زۆر لە پرۆتینی ئاژەڵی تێدایە لەگەڵ بوونی چەوری ئاژەڵ، بەڵام لە هەمان كاتدا پێویستە زیادەڕۆیی تێدا نەكرێت، پڕۆتین كاری درووستبوونی ماسولكەو زیندە چالاكییەكانی لەش بەشدارە، هەروەها دەچێتە پێكهاتەی خوێنەوە چونكە رێژەیەكی باشی ئاسنی تێدایە گرنگە بۆ خڕۆكە سوورەكانی خوێن ئۆكسجین دەگوازرێتەوە بۆ بەشەكانی تری جەستە. چەورییەكەشی سەرچاوەی ترشە چەورییەكان و ووزە و ڤایتامینەكانە.
 
 بەڵام لە هەمان كاتدا ئەگەر هاتوو كەباب بەڕێژەیەكی زۆر بخورێت بێگومان زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت بەهۆی بوونی ڕێژەی زیاتر لە ٣٥٪ ی پێكهاتەی كەباب بە چەوری، كە چەورییەsaكەشی چەوری تێرە، نا تەندروستانە كۆڵسترۆڵ زیاد دەكات و كار دەكاتە سەر بۆرییەكانی دڵ، هەروەها لەكاتی برژاندندا ماددەی ئەماین دروستدەكات كە كاریگەری لەسەر تەندروستی هەیە.
 
رێژەیەكی زۆری خوێی تێدا بەكاردێت بۆ كەباب بە جۆرێك كە بۆ یەك كەباب (٧)گم خوێ بەكاردێت كە مرۆڤ نابێت رۆژانە لە (٦) گم زیاتر خوێ بخوات، لەهەمان كاتدا یوریك ئەسید زیاد دەكات كە كار دەكاتە سەر جومگەكان و گورچیلە دەكات.
 
 بەپێی ئەو توێژینەوە زانستیانەی لە كوردستاندا لەسەر كەباب كراوە، لە توێژینەوەیەكدا دەركەوتووە هەموو ئەو نموونانەی وەرگیراوە لە كەباب پیس بوون بە بەكتریا پێش برژاندن، بەڵام دواتر دوای برژاندن بەكتریا هەر هەبووە بەڵام بەڕێژەیەكی كەمتر، هەروەها رێژەی٥٣٪ بەكتریای كۆلیفۆرمی تێدا بووە پێش براژندن لە كاتێكدا دوای برژاندن دابەزیوە بۆ ڕێژەی لە ۱۰٪، كەواتە بوونی بەكتریا بە ڕێژەیەكی زۆر دەگەڕێتەوە بۆ پابەند نەبوون بە سەلامەتی و پاكوخاوێنی.
 
 هەوڵ بدرێت ئەم خاڵانە بە هێند وەرگیرێت:
 
١- دڵنیابوون لە سەلامەتی ئەو گۆشتەی كە بەكاردێت بۆ كەباب.
 
٢- شوێنی ئامادەكردنەكەی تا چەندێك تەندروستە.
 
٣- پاكو خاوێنی كەسێتی ئەو كەسانەی كەباب دروست دەكەن، لەڕووی پشكنینی تەندروستی كارمەندەكە و بەكارهێنانی كڵاو و سەدریە و دەستكێش بە پێی رێنماییەكان.
 
٤- ئەو شتانەی كە بەكاردێن تاچەند تەندروستن و پاك دەكرێنەوە بە جوانی.
 
٥- ئەو ئاوەی بەكاردێت بۆ دەست تەڕكردن بۆ دروستكردنی كەباب سەرچاوەی سەرەكی دروستبوونی نەخۆشییە.
 
بۆیە گرنگە دڵنیابینەوە لەكوێ كەباب دەخۆین و چۆن و چەند دەخۆین، تاكو تەندروستییەكی باشترمان هەبێت.
 
لەشكر حەمید
ئەندازیاری خۆراك

هه‌واڵی گرنگ