نیشانەكانی جەڵتەی دڵ چین؟
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نیشانەكانی جەڵتەی دڵ چین؟

جەڵتەی دڵ:
 
بریتییە لە نەڕۆیشتنی خوێن یان داخرانی لولەی خوێن کە دەبێتە ھۆی نەچوونی خوێن بۆ بەشێکی دیاریکراوی دڵ کە زۆربەی جار ھۆکارەکەی مەینی خوێنە ، وە نەچوونی خوێن بۆ بەشێکی دیاریکراوی دڵ دەبێتە ھۆی زیانگەیاندن بەو بەشەی دڵ و مەترسی لەسەر ژیانی کەسەکە دروست دەکات.
 
نیشانەكانی جەڵتەی دڵ:
 
١.ئازاری سینگ: کە ئازەرەکە ھەست پێ دەکرێ وەک گوشین یان پاڵەپەستۆ خستنە سەر سینگ .
 
٢.ھەناسە تەنگی
 
٣.ھەست کردن بە لاوازی یان پێش چاو تاریک بوون
 
٤.دڵ تێکەڵ ھاتن
 
٥.سەرسوڕان(گێژبوون)
 
٦.ئارەقکردنەوە.
 
لە کاتی بوونی ئەم نیشانانەدا بە زووترین کات بچۆ بۆ نزیکترین بنکەی تەندروستی .
 
ھەندێک شت ئەگەری ڕوودانی جەڵتەی دڵ زیاد دەکەن لەوانە :
 
١.بەرزە پەستانی خوێن .
 
٢.زۆری ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ
 
٣.زۆری ڕێژەی شەکر لە خوێندا .
 
٤.قەڵەوی
 
٥.جگەرەکێشان
 
٦.تەمەن: بە زیادبوونی تەمەن ئەگەری ڕوودانی جەڵتەی دڵیش زیاد دەکات.
 
٧.قەلەقی
 
٨.نەکردنی مەشق و وەرزش
 
چی بکرێ بۆ ئەوەی ڕێگری بکرێ لە ڕوودانی جەڵتەی دڵ؟
 
١.گەر نەخۆشی شەکرەت ھەیە شەکرەت کۆنتڕۆڵ بکە.
 
٢.گەر قەلەقی ھەوڵ بدە کەمی بکەیەوە
 
٣.ڕێکخستنی کێشی لەش
 
٤.گەر بەرزە فشاری خوێنت ھەیە کۆنتڕۆڵی بکە
 
٥.خواردنی خواردنە تەندروستەکان و دورکەوتنەوە لە خواردنی خێرا
 
٦.نەکێشانی جگەرە
 
چۆن دیاری دەکرێت کەسێک جەڵتە لە دڵیدا ڕوویداوە؟
 
جەڵتەی دڵ دیاری دەکرێت لە ڕێی تەختیتی دڵ ECG و پشکنینی خوێنەوە کە پشکنین دەکرێت بۆ پڕۆتینی دیاریکراو کە لە کاتی بەرکەوتنی زەبر بە دڵ دەردەدرێت وەک ترۆپۆنین
 

هه‌واڵی گرنگ