ھۆکارەکانی زیپکە بزانە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ھۆکارەکانی زیپکە بزانە

١- زیاد بەرھەم ھێنانی چەوری لەلایەن پێستەوە.

٢- داخرانی سەلکی موو بەھۆی چەوری و خانەی مردووی پێستەوە.

٣-بەکتریا.

٤- ھەوکردن

٥- خواردن : ئەو خواردنانەی دەولەمەندن بە کاربۆھایدرەیت وەک نان ، چپس ھتد ھەستیاری پێستی کەسێک لە کەسێکی دیکە جیاوازە دەکرێت سەرنج بدەی بزانی بە چ خواردنێک زیپکە دروست دەکەی.

٦-گۆرانی ھۆرمۆنات: ھۆرمۆنی ئەندرۆجین بەرێژەیەکی زۆر لە کچان و کورانی تازە پێگەیشتودا بەرھەم دەھێنرێت کە وا لە چەوریە رژێنەکان دەکات گەورە تر ببن و برێکی زیاتر لە چەوری دەربدەن ئەمەش ھۆکارێکە بۆ دروستبوونی زیپکە.

٧- دەرمان : ئەو دەرمانانەی کۆرتیکۆستیرۆید و تێستێستیرۆن و لیسۆم لە پێکھاتەیاندا ھەیە ھۆکارێکە بۆ دروستبوونی زیپکە.

 

ئامادەكردنی:پروشە صلاح

هه‌واڵی گرنگ