ئێران و سعودییە خەریكی گفتوگۆن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئێران و سعودییە خەریكی گفتوگۆن

 

 

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەكەی بڕوای بە گفتۆگۆی ناوچەیی و نێودەوڵەتی هەیە، وتی: لە دانوستانی ڕیازو تاران خەریكین ڕێگەیەكی باش دەبڕین.

(حسێن ئەمیر عەبدولڵاهیان) وەزیری دەرەوەی ئێران لە كۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ هاوتای لوبنانی خۆی، وتی: ئێران، لوبنان بە دۆست و هاوبەش و هاوپەیمانی خۆی لە ناوچەكە دەزانێت.

وتیشی: ئێمە بە هەموو تواناوە ئامادەین كە یارمەتی لوبنان بدەین لەم قەیرانە ئابووریەی تێكەوتووە ڕزگاری بێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەوەكردەوە، كە كۆمپانیا گەورەكانی ئێران ئامادەیی تەواویان هەیە كە دوو وێستگەی گەورەی هەزار مێگاواتی لە بەیروت و باشووری لوبنان دابمەزرێنن.

سەبارەت بە گفتوگۆكانی تاران و ڕیازیش وتی: خەریكین ڕێگایەكی باش لە گفتوگۆی تاران و ڕیاز دەبڕین.

 

هه‌واڵی گرنگ