بۆ خێراكردنی هەرس، ئەم خواردنانە بخۆن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆ خێراكردنی هەرس، ئەم خواردنانە بخۆن

 

 

لەگەڵ ئەنجامدانی ڕاهێنانی وەرزش و خواردنی خۆراكی تەندروست و ڕێجیمی، دەتوانیت هەندێك جۆری خۆراك بخۆیت كەدەبێتە هۆی خێراكردنی كرداری هەرس و توانەوەی چەوری لەشت.

ئەو خۆراكانەش پێكهاتووە لە حەوت جۆر خواردن و خواردنەوەو دەتوانین لەپێناو خێرا دابەزینی كێشمان بیخۆین :

1. ئاو : یەكێكە لە پێداویستیە سەرەكیەكان بۆ لەشی مرۆڤ، باشترین یارمەتیدەرە بۆ خێراكردنی كرداری هەرس، پێویستە ڕۆژانە بڕێكی زۆر ئاو بخۆینەوە لایەنی كەم دوو لیتر كەمتر نەبێت، بەڵام ئاگاداربە لەكاتی نان خواردن و دوای نان خواردندا نابێت، چونكە بەپێچەوانەوە قەڵەو دەكات و كرداری هەرس تێكدەدات.

2. چای سەوز : دەوڵەمەندە بە ماددەی دژە ئۆكسانی سروشتی، یارمەتی دابەزاندنی كێشت دەدات و كرداری هەرس خێرا دەكات و چەوری لەشت هەڵدەمژێت و ئاستی كلوكۆز رێكدەخات لە لەشدا.

3. گوێچكە ماسی : ڕەنگە خواردنێكی باو نەبێت لای تۆو هەرگیز نەتخواردبێت، بەڵام زۆر بەسوودەو برێكی زۆر كەم كالۆری تێدایەو سەرچاوەی كانزایە بۆ لەش و ئارەزووی خواردن كەمدەكاتەوە.

4. ماسی سەلەمون : بڕێكی زۆر پرۆتینی تێدایەو دەوڵەمەندە بە ترشە چەوری و ئۆمێگا سێ، كە باشترین یارمەتیدەری خێراكردنی كرداری هەرسە گرنگە هەفتانە دووجار بیخۆیت.

5. پرتەقاڵ میوەیەكی خۆشەو بەسوودەو دەوڵەمەندە بە پێكهاتەی ڕیشاڵی و كاتێك دەیخۆیت هەست بە تێری دەكەیت و یەكسانی شەكرەی خوێنت دەپارێزێت، بەڵام شەربەتی پرتەقاڵی ئامادەكراو نابێت، چونكە كالۆری و شەكرو ماددەی پارێزەری تێدایە.

6. خواردنی تو یان شاتوو كرداری هەرس خێرا دەكات و بڕێكی زۆر دژە ئۆكسانی تێدایەو دەوڵەمەندە بە پێكهاتەی ڕیشاڵی و ئارەزووی خواردن كەم دەكاتەوە هەست بە تێری دەكەیت.

7. خەیار : كرداری هەرس خێرادەكات و بەهۆی پێكهاتەی كبریت و سیلیكۆنەوە چەوری لەش دەمژێت و دەیتوێنێتەوە لە لەشدا.

هه‌واڵی گرنگ