شیرەمەنییەكان لە نەخۆشییە دەمانپارێزن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شیرەمەنییەكان لە نەخۆشییە دەمانپارێزن

 

 

توێژینەوەیەكی نوێ دەریخستووە بەرهەمە شیرەمەنییەكان مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ كەمدەكەنەوە.

توێژینەوەكە لەلایەن پزیشكانی سوید ئەنجامدراوەو تێیدا باس لەوەكراوە ئەو چەورییەی لەنێو بەرهەمە شیرەمەنییەكاندا هەیە سوودی هەیەو ئەگەری نەخۆشییەكانی دڵ كەمدەكاتەوە.

(د. كارۆلین وێست) پسپۆڕی زانستی خۆراك لە ئەكادیمیای زانستی خۆراك دەڵێت، بەرهەمە شیرمەنییەكان لەوانە ماست، پەنیرو شیر بە چەوری (pentadecanoic acid) دەوڵەمەندن بۆیە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ كەمدەكەنەوە.

توێژینەوەكەی پزیشكە سویدییەكان لەسەر (4150) كەس ئەنجامدراوەو دەركەوتووە ئەوانەی رۆژانە چەوری نێو بەرهەمە شیرمەنییەكانیان پێدەگات كەمتر تووشی نەخۆشییەكانی دڵ و جەڵتە بووبوون بە بەراورد بەوانەی بایەخ بە خواردنی بەرهەمە شیرمەنییەكان نادەن.

ئایا چەوری بەرهەمە شیرەمەنییەكان مەترسی قەڵەوی زیاد دەكات ؟

رێژەی چەوری لەنێو بەرهەمە شیرەمەنییەكان بەپێی جۆرەكەی دەگۆڕدرێت بۆ نموونە لەنێو پەرداخێك شیری پڕ چەوری لەوانەی (3%) ی چەوری بێت لەبەرامبەردا ئەو شیرەی چەورییەكەی كەمكراوەتەوە رێژەی چەورییەكەی (1.5 – 2%)، بەڵام لەنێو كەرە (زبدە) نزیكەی (80%) لەوانەیە چەوری هەبێت.

توێژینەوە نوێیەكان ئاماژە بەوەدەكەن هەرچەندە چەوری لەنێو بەرهەمە شیرەمەنییەكاندا هەیە، بەڵام خواردنی ماست، پەنیرو شیر رۆژانە وەك بەشێك لە شێوازی خۆراكی تەندروست مەترسی قەڵەوبوون زیاد ناكات.

هه‌واڵی گرنگ