ئەكادیمیاى كورد پێشانگایەكی كتێب دەكاتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەكادیمیاى كورد پێشانگایەكی كتێب دەكاتەوە

 

 

ئەكادیمیای كوردی پێشانگەیەك بۆ كتێبە چاپكراوەكانی دەكاتەوەو (10) رۆژ بەردەوام دەبێت.

بەمەبەستی ناساندنی گشت بڵاوكراوەكانی، ئەكادیمیای كوردی گەورەترین پێشانگەی كتێب بۆ گشت چاپكراوەكانی دەكاتەوە، كە زیاتر لە (300) ناونیشان دەبێت.

پێشانگەكە لە ڕێكەوتی (12/10) دەكرێتەوە تا (22/10/2021) بەردەوام دەبێت، واتە بۆ ماوەی (10) رۆژە، لە (10) ی بەیانی تاكو (5) ی ئێوارە.

لەم پێشانگەیە داشكاندن بەڕێژەی (25% - 50%) بۆ سەرجەم چاپكراوەكان كراوە، پێشانگەكە لەناو تەلاری ئەكادیمیا، لەسەر شەقامی هەڵەبجە نزیك بە پاركی شانەدەر دەكرێتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ