نەخۆشێك ریخۆڵە كوێرەی نییە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نەخۆشێك ریخۆڵە كوێرەی نییە

 

 

لەنەخۆشخانەیەكی سلێمانی حاڵەتێكی دەگمەن تۆماركرا، دوای ئەوەی پزیشكەكان نەشتەرگەرییان بۆ نەخۆشێك ئەنجامدا بۆیان دەركەوت ڕیخۆڵە كوێرەی هەر لە منداڵییەوە نەبووە.

تاوەری تەندروستی سمارت لەسلێمانی لە بڵاوكراوەیەكدا رایگەیاند، نەخۆشێكی بە ڕەگەز مێینەی دووگیانی تەمەن (25) ساڵ بەهۆی ئازاری بەشی خوارەوەی سكییەوە سەردانی نەخۆشخانەی كردووە، دەرەنجامی پشكنینەكان ئەوە دەخەنە ڕوو كە نەخۆشەكە تووشی ئیلتیهاباتی ڕیخۆڵە كوێرە بووبێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە پاش نەشتەرگەری دەردەكەوێت كە نەخۆشەكە ڕیخۆڵە كوێرەی هەر لە منداڵییەوە نەبووەو لە ڕێگەی هیچ نەشتەرگەرییەكی پێشتریشەوە لانەبردراوە.

دروست نەبوونی ڕیخۆڵە كوێرە بە حاڵەتێكی زۆر دەگمەن ئەژمار دەكرێت لە بواری پزیشكیدا.

لەنەخۆشخانەكە چارەسەری پێویست بۆ ئازاری نەخۆشەكە كراوەو بە تەندروستییەكی باشەوە نێردراوەتەوە ماڵەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ