ڕۆژانێک هەڵبژاردن ماف نەبووە بۆ هەموو کەس
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڕۆژانێک هەڵبژاردن ماف نەبووە بۆ هەموو کەس

لەساڵی ١٩٢١مەندوبی سامی بەریتانی لەبەغدا بڕیار ئەدات ئەنجومەنێکی تایبەتی بۆ پارێزگای سلێمانی دامەزرێنێت، ئەنجومەنەکە لە ۱۲ ئەندام پێکهاتبوو، (٤)یان نوێنەری ناوشاری سلێمانی بوون،(٤)یان نوێنەری قەزاکان و(٤)یشیان فەرمانبەری حکومەتبن.
بۆ دەست نیشان کردنیان هەڵبژاردنێکی سنوردار دەکرێت، تەنیا ئەوانە مافی دەنگدانیان هەبووە، کە خانووەکانیان نرخی لە(١٠٠٠) ڕوپیە زیاتربووە.
بەمجۆرە نزیکەی ٢٠٥ کەس ئەو مەرجەیان تێدابووەو مافی دەنگدانیان هەبووەو.
کاندیدە دەرچووەکانی ئەو هەڵبژاردنەش ئەمانە بوون:
[ حەمەی ئەوڕەحمان ئاغا ــ حاجی سەعید ئاغا ــ حاجی ئیبراهیم ئاغای خەفاف ــ جەمال عیرفان] بوون.
ئەم سیستمی هەڵبژاردن و مەرجدانانە بۆ مافی دەنگدان، بەریتانیەکان زەمەنێکی زۆر لەوڵاتی خۆیان پەیڕەویان کردووە.
دوای گەڵاڵەنامەی چاکسازی ١٨٢٣، یەکێک لەخاڵەکانی چاکسازییەکە، کەمکردنەوەی بڕی نرخی ئەو موڵکە بووە کەکراوەتە پێش مەرجی بەدەست هێنانی مافی دەنگدان.
بۆکەسێکی دانیشتووی لادێ دەبوایە موڵکێکی هەبێت و داهاتی ساڵانەی لە ١٠ جونەی زیاتربێت، کەسێکی شاریش خانویەکی بەکرێ گرتبێت ساڵانە بەو نرخە.
لەڕێی ئەم سیستمەوە ئەیانتوانی ڕۆڵ بدەن بەهەر شەریحەو گروپێکی کۆمەڵایەتی، تا کاریگەریان هەبێت بەسەر دامەزراوەکانی دەوڵەتەوەو بەشدای بڕیاری سیاسیان پێ بکرێت.
 

هه‌واڵی گرنگ