هۆشداری له‌ سەرهەڵدانی ڤایرۆسێكی مەترسیدار ده‌درێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هۆشداری له‌ سەرهەڵدانی ڤایرۆسێكی مەترسیدار ده‌درێت

خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی هۆشداری دەدات لەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمیی زەوی دەبێتەهۆی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی مەترسیداری نوێ و داوای ڕێگەچارەی بەپەلە دەکات.

بەگوێرەی ئاژانسی "سپۆتینگ" ڕەی کوان چونگ، خاوەنی خەڵاتی ئاشتی ڕایگەیاندووە، بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و توانەوەی سەهۆڵبەندانەکانەوە پێشبینی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی نوێ دەکرێت، بەڵام ئێستا نازانرێت ئەو نەخۆشخیانەی دەردەکەون چین.

هاوکات چونگ داوای بەپەلەی لە کۆڕبەندی "NAUKA 0+" کردووە، هەوڵەکان چڕبکرێنەوە بۆ ڕێگەگرتن لە زیاتر گەرمبوونی زەوی و وڵاتانیش پابەندبکرێن بە پشتگیری دارایی بۆ ئەو مەبەستە. 

پێشتر کۆمەڵگەی زانستی باسی لە پەیوەندی نێوان توانەوەی خیرای سەهۆڵبەندانەکانی ڕوسیا و کەنەدا و سەرهەڵدانی پەتا لەنێو ئاژەڵی ئەو ناوچانە و دواتر گواستنەوەی بۆ ناوچەکانی دیکە کردبوو.

 

 

هه‌واڵی گرنگ