تەنها 3%ی دانیشتوانی جیهان تووشی كۆرۆنا بوون
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تەنها 3%ی دانیشتوانی جیهان تووشی كۆرۆنا بوون

بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیتەرز، زیاتر لە 237 ملیۆن كەس تووشی پەتای كۆرۆنا بوون كە 3%ی دانیشتوانی جیهان دەكات، هەروەها رێژەی گیان لەدەستدان بە بەراورد بە توشبووان تەنها 2%ە.
ئاژانسی رۆیتەرز لە راپۆرتێكدا بڵاویكردووەتەوە، زیاتر لە 237 ملیۆن كەس لە جیهاندا تووشی پەتای كرۆنا بوون و گیان لەدەستدانیش گەیشتووەتە زیاتر لە 5 ملیۆن و 52 هەزار كەس.
رونیشكراوەتەوە، بەو پێیەش تاوەكو ئێستا 3%ی دانیشتوانی جیهان تووشی كۆرۆنا بوون، هەروەها 2%ی تویشووان گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی راپۆرتەكە، وڵاتەكانی "ئەمریكا، هیندستان، بەڕازیل، بەریتانیا، روسیا، توركیا، فەرەنسا، ئێران، ئەرجەنتین و ئیسپانیا" ریزبەندی پێشەوەی زەرەرمەندترین وڵاتەكانی جیهانیان گرتووە بەهۆی پەتای كۆرۆناوە و عێراقیش لە ریزبەندی 22ەمیندایە.

هه‌واڵی گرنگ