میركڵ: لەم هەفتەیەدا چارەنووسی رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران یەكلایی دەكرێتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

میركڵ: لەم هەفتەیەدا چارەنووسی رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران یەكلایی دەكرێتەوە

ئەنگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئەڵمانیا رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا چارەنووسی رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران یەكلایی دەكرێتەوە.
دوای ئەوەی میركڵ لە دوایین سەردانیدا بۆ ئیسرائیل لەگەڵ نافتالی بێننێت سەرۆكوەزیرانی ئەو وڵاتە كۆبوەوە، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنووسیدا بە تیشك خستنە سەر ئەوەی كە دەیانەوێت پەیامێكی راشكاو بۆ ئێران رەوانە بكەن كە راستەخۆ بگەڕێتەوە سەر مێزی دانوستان وتی: "لە چەند رۆژی داهاتوودا چارەنووسی رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران یەكلادەكرێتەوە".
ئەنگێلا مێركڵ جەختیشی لەوەكردەوە، كە ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی رووسیا و شی جین پینگ سەرۆكی چین بەرپرسیارێتییان لە ئەستۆیە تا یارمەتیدەر بن بۆ گەڕانەوەی ئێران بۆسەر مێزی دانوستان.

هه‌واڵی گرنگ