كۆرۆنا دەبێتە هۆی پێشخستنی ڤاكسینی پەتایەكی تر
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كۆرۆنا دەبێتە هۆی پێشخستنی ڤاكسینی پەتایەكی تر

بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی، سەرەڕای ئەوەی كە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووەتە هۆی ئەوەی گرنگی بە پەتای ئەنفلۆنزای وەرزی نەدرێت، كە ساڵانە دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە ملیۆن كەس، بەڵام دەبێتە هۆی گەشەپێدانی ڤاكسینی ئەنفلۆنزا.
نیویۆرك تایمز لە راپۆرتێكدا بڵاویكردووەتەوە، ساڵانە 3 بۆ 5 ملیۆن كەس بەهۆی پەتای ئەنفلۆنزاوە گیان لەدەست دەدەن، بەپێی وتەی شارەزایان هەر چەند دەیەیەك نەوەیەكی نوێی ئەنفلۆنزا لە گیاندارانەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە.
رونیشكراوەتەوە، ئەوەی جێی سەرسوڕمانە ئەوەیە، ماوەی 80 ساڵە ڤاكسینەكانی ئەنفلۆنزا بوونیان هەیە بەڵام ژمارەی قوربانیانی ئەو پەتایە هێشتا بەرزە و زانایانیش دەڵێن كە ڤاكسینەكانی ئێستاش كاریگەری گەورەیان نییە، پێویستە مرۆڤ ساڵانە خۆی بكوتێت ئەوەش سەرەڕای ئەوەی كاریگەریەكانیان 40% بۆ 60% زیاتر نییە و هەندێك جاریش 10% كەمترە.
بەپێی راپۆرتەكە، لە چەند ساڵی داهاتوودا نەوەی نوێی ڤاكسینەكانی ئەنفلۆنزا دەردەكەون، ئەوەش بەهۆی ئەو گەشەسەندن لە ترشی ناوكی RNA هاتووەتە ئاراوە كە بەهۆی دەركەوتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و گەشەسەندنی ڤاكسینەكانی بەدیهاتووە.

هه‌واڵی گرنگ