کاتێک سەرکەوتنی خوا هات باوەڕ دار چی بکات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

کاتێک سەرکەوتنی خوا هات باوەڕ دار چی بکات

1-پێویستە بزانین ئەو سەرکەوتنە لە خواوەیە (وَمَا جَعَلَهُ اللَّهُ إِلَّا بُشْرَيٰ وَلِتَطْمَئِنَّ بِهِ قُلُوبُكُمْ ۚ وَمَا النَّصْرُ إِلَّا مِنْ عِندِ اللَّهِ ۚ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (10 انفال).
2-پێویستە بەدڵ سوپاس گوزاری خوابین کە لوتفی کرد لەگەڵمان و نیەتەکانمان پاک بکەینەوە و نەهێڵین هیچ جۆرە لەخۆ دەرچونێک ڕومان تێ بکات( فَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ وَاسْتَغْفِرْهُ إِنَّهُ كَانَ تَوَّابًا).
بۆیە ئەبێ زۆر داوای لێخۆش بوون لەپەروەرینمان بکەین، نەوەک ، زیادەڕویەکمان کرد بێ.
3-ئەبێ بزانین سەرکەوتن چەندە گرنگە، پاراستن و گەشە پێدان و بەردەوامی پێدان و باش بەرهەم هێنانی چەند ئەوەندە گرنگە.
4-ئەبئ بەسەرکەوتنی هەرهەموو باوەڕ داران و ئەندامان و دۆستان و لایەنگران و دڵسۆزانی گەل وڵاتی بزانین، بەسەرکەوتنی هەموو یەکگرتووی بزانین، بەشێکمان خۆی پێوە بانەدەین ونەیکەینە، نیشانەی یەخەی کەسێک یان چەند کەسێک و پیاهەڵدان و بە پاڵەوان کردنی هەندێکمان و دڵ ئازاردان و شکاندنی دڵی هەندێکمان، ئەبێ بەوریاییەوە مامەڵەی بکەین، چونکە سەرکەوتن سروشتی وایە زۆرکەس خۆی دەکات بەخاوەنی بەحەق و بەناحەق، ئەیکاتە ئازار بەخش بۆ کەسانی تر.
5-ئەبێ هۆکارەکانی ئەو سەرکەوتنە خواییە بزانین بیان پارێزین و گەشەیان پێبدەین و کەموکوڕی و ناتەواویەکانیش بەباشی دەرک بکەین، کە نەیانهێشت ئەو سەرکەوتنە گەورەتر بێت، تا چارەسەریان بکەین.
6-ئەبێ هەستی بەرپرسیاریەتیمان بۆزیاد بکات، و جوڵەو چالاکیەکانمان لەئاست ئەو بەرپرسیاریەتیە دابێت، نەهێڵین هیچ پاڵ دانەوەو لەخۆبایی بونێک ڕومان تێبکات.
7-ئەبێ بۆڕەزای خوا لەخزمەتی گەل وڵات و جەمعەکەمان دا سەیری بکەین و وەک دەستکەوت و غەنیمەی شەخسی یان حیزب سەیری نەکەین.
لەکۆتاییدا بەدڵ دوای سوپاس و ستایشی بێ پایان و بێ سنور بۆ خودای خاوەن و بەدیهێنەرو و هەڵسوڕێنەری بونەوەر پیرۆز بایی لە جەنابی ئەمینداری گشتی و سەرکردایەتی و تەواوی ئاستە قیادیەکان و مەڵبەندو لق و ناوچە کان و تەواوی دۆستان و لایەنگران و پشتیوانانی کاروانی خەباتی چاکسازی و هیدایەت خوازی یەکگرتوو، تەواوی موسڵمانان و تینوانی عەدل و عەدالەت خوازان بەتایبەتیش کاندیدە سەرکەوتووەکانمان دەکەین.

هه‌واڵی گرنگ