نرخی نەوت بەرزترین ئاستی تۆمارکرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نرخی نەوت بەرزترین ئاستی تۆمارکرد

نرخی نەوت لەبازاڕی وزەی جیهاندا بەرزترین ئاستی لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا تۆمارکرد، به‌جۆرێك نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت ئەمڕۆ بەبڕی 2.17 دۆلار و ڕێژەی 2.6% بەرزبووەوە و نرخەکەی گەیشتە 84.56 دۆلار

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت ئەمڕۆ بەبڕی 2.17 دۆلار و ڕێژەی 2.6% بەرزبووەوە و نرخەکەی گەیشتە 84.56 دۆلار ئەوەش بەرزترین نرخە لەدوای مانگی تشرینی یەکەمی 2018ەوە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس بەبڕی 2.67 دۆلار و ڕێژەی 3.4% بەرزبووەوە و نرخەکەی گەیشتە 82.02 دۆلار و ئەمەش بەرزترین ئاستە لەدوای ساڵی 2014ەوە.

لەگەڵ کەمبوونەوەی ڕێکارەکانی کۆرۆنا و زۆربوونی ژمارەی ئەوانەی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و دەرچوونی خەڵک لە ڕێکارەکانی کۆرۆنا، پاڵنەرێکە بۆ بوژانەوەی ئابوریی جیهان ئەمەش بۆ ماوەی پێنج هەفتە لەسەر یەک نرخی نەوتی برێنتی بەرزکردووەتەوە و ماوەی حەوت هەفتەشە نرخی نەوتی تەکساس بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.

ئەمە لەکاتێکدا بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ماوەی چەند هەفتەیەکە بەردەوامە لەگەڵ بەرزونزمییەکانی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن وڵاتانی بەرهەمهێنەرەوە و زیادبوونی خواست لەسەر وزە، لەکاتێکدا وڵاتانی جیهان لەهەوڵی بوژانەوەی ئابوریی وڵاتەکانیاندان لە دوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا.

هه‌واڵی گرنگ