یەکگرتوو قەڵای پیلانەکانی شکاند !
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یەکگرتوو قەڵای پیلانەکانی شکاند !

الحمد لله الحمد لله الحمد لله
کەس نییە نەزانێ لەم هەڵبژاردنەدا، یەکگرتوو چ پیلانێکی ناوخۆیی قورسی لەسەر بوو :
1_ لە دهۆک ، سوپایەکی گەورەی پارە و هێز و دەسەڵات، دژی دکتۆر جەمال دەجەنگا .
‏2_ لە زاخۆ، بەدەنگی بەرز بڕیار درا یەکگرتوو کورسی نەباتەوە ، ئەو هەڕەشە راگەیاندراوە ، زۆر بە قورسی و بە پارەیەکی زۆر و زەبری دەسەڵاتەوە، چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
‏3_ پیلانی هەڵەبجە، وما ادراك ما پیلانی هەڵەبجە، فرە لایەن و فرە پیلان.
‏+ خەرج کردنی 100 دەفتەر دۆلار.
+ فرۆشتنی دەنگ و کڕینەوەی بە 100 دەفتەر دۆلاری ( داهاتی نەوت و قوتی خەڵک) .
+ خەڵکی تر ( لایەنی ئیسلامی نا) بە شکاندنی کەسایەتی و دروست کردنی بوختیان بۆ دکتۆر موسەنا. هێرشەکە ئەوەندە سنوری ئەدەبی بەزاند، بە تەمویلی ئەم و ئەو، دەستیان لە مەلا ئەمینی ڕەحمەتی باوکیشی نەپاراست.
4_ چەندین پەیج و ئەکاونتی مورتەزیقە، کە پەیتا پەیتا، داتای راپرسی موزەیەف و بابەتی نارۆژنامەوانیان لەسەر دۆڕان و شکستی یەکگرتوو بڵاو دەکردەوە، کای کۆنیان بە بەبا ئەدا ، ئەوەش جەنگێکی دەروونی ئێجگار قورس بوو، بۆ ورە بەردان و خۆبەدەستەوەدانی خەڵکی هۆشیار و ، دەنگدەرانی بەئەمەک و، ئەندامانی خۆڕاگری یەکگرتوو.
دوای هەموو ئەوانە ، بە تەوفیقی ئیلاهی، ئینجا دڵسۆزی و بوێری خەڵکی هەڵەبجە و شارەزوور ، دەڤەری خۆڕاگر و ئازای بادینانی دەلال ، جەماوەری کوردپەروەر و حەق ویستی شاری هەڵمەت و قوربانی ، شەونخوونی و هیممەت بەرزی ئەندام و لایەنگرانی یەکگرتوو لە هەموو مەڵبەندەکان ، پیلانەکانیان درا بەزەویدا.
ولله الحمد

هه‌واڵی گرنگ