ئەنجامی بەرایی دەنگەكانی بازنەكانی هەرێمی كوردستان
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەنجامی بەرایی دەنگەكانی بازنەكانی هەرێمی كوردستان

 

بەپێی دوایین ئەنجامی بەرایی کە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بڵاویکردووەتەوە، هاوپەیمانی کوردستان هەشت، یەکگرتوو دوو، نەوەی نوێ پێنج، پارتی دوو و کۆمەڵ یەک کورسییان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەدەستهێناوە.

بەپێی ئەنجامەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، لە پارێزگای سلێمانی ئەم بەربژێرانە زۆرترین دەنگیان هێناوە و بەشێکیشیان بە کورسیی کۆتای ئافرەتان دەبنە ئەندامی پەرلەمانی عێراق.

 

بازنەی یەک: ئەم ناوچانە دەگرێتەوە، ناوەندەکانی 1 و 2 و 3 و 4 و 5 لە سەنتەری شار – ناوەندی شارباژێر 1 – ناوەندەکانی شارباژێری نوێ:

 

رێبوار ئەوڕەحمان (نەوەی نوێ – سلێمانی) 12257 دەنگ

یادگار مەحموود (پارتی – سلێمانی) 6069 دەنگ

دارا حەمە ئەحمەد (یەکگرتوو – سلێمانی) 5389 دەنگ

نەرمین مەعرووف (یەکێتی – سلێمانی) 5862 دەنگ

 

بازنەی دوو: ئەم ناوچانە دەگرێتەوە، ناوەندەکانی 6 و 7 و 8 و 9 و 10 و 11 لە سەنتەری شار – بازیان - قەرەداخ

 

بەدریە ئیبراهیم رەشید (نەوەی نوێ – سلێمانی) 19098 دەنگ

بڕیار رەشید (یەکێتی – سلێمانی) 11462 دەنگ

ئاسۆ فەرەیدوون (یەکێتی – سلێمانی) 8979 دەنگ

 

بازنەی سێ: ئەم ناوچانە دەگرێتەوە، هەڵەبجەی نوێ – هەڵەبجەی شەهید – وارماوە – پێنجوێن – سەید سادق – ناوەندی شارباژێر 2

 

چرۆ حەمەشەریف (یەکێتی – هەڵەبجە) 12254 دەنگ

موسەننا ئەمین (یەکگرتوو – هەڵەبجە) 11156 دەنگ

ئاریان عەزیز ئەحمەد (نەوەی نوی – هەڵەبجە) 9066 دەنگ

 

بازنەی چوار: ئەم ناوچانە دەگرێتەوە، دووکان – چوارقوڕنە – حاجیاوا – رانیە – بێتواتە – قەڵادزێ

 

سروە عەبدولواحید (نەوەی نوێ – سلێمانی) 22634 دەنگ

سۆران عومەر سەعید (کۆمەڵ – سلێمانی) 18868 دەنگ

غەریب ئەحمەد مستەفا (یەکێتی – سلێمانی) 15360 دەنگ

بەدریە حوسێن عەزیز، یەکێتی - سلێمانی: 13456

 

بازنەی پێنج: ئەم ناوچانە دەگرێتەوە، دەربەندیخان – کەلار – سموود – کفری – شۆڕش - سەنگاو – چەمچەماڵ

 

مەوفەق حوسێن قادر (نەوەی نوێ – گەرمیان) 14567 دەنگ

شوان محەممەد روستەم (پارتی – گەرمیان) 6335 دەنگ

سروە محەممەد رەشید (یەکێتی – گەرمیان) 5452 دەنگ

رزگار محەممەد کەریم (یەکێتی – گەرمیان) 5346 دەنگ

 

هاوكات پارێزگای سلێمانی لە پێنج بازنە پێکهاتووە، لە سەرجەم بازنەکان ملیۆنێک و 425 هەزار و 705 کەس مافی دەنگدانیان هەیە و، 18 کورسیی پەرلەمانی عێراق بۆ ئەو پارێزگایە دابینکراوە کە پێنجیان بۆ کۆتای ئافرەتانە.

 

هەروەها پارێزگای هەڵەبجە سەر بە بازنەی سێی پارێزگای سلێمانییە کە سێ کورسیی پەرلەمانی عێراقی بۆ دابینکراوە و یەکێکیان بۆ کۆتای ئافرەتان دەبێت. ئەو بازنەیەی پارێزگای سلێمانی ئەم شار و ناوچانە دەگرێتەوە: هەڵەبجەی شەهید، هەڵەبجەی نوێ، وارماوە، پێنجوێن و سەیدسادق.

 

بازنەی یەکی دهۆك شاری دهۆک و سنووری ئامێدی دەگرێتەوە و 4 کورسی هەیە، ئەو بەربژێرانەی زۆرترین دەنگیان بەدەستهێناوە ئەمانەن:

 

- جەمال کۆچەر، بەربژێری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان 45 هەزار و 79 دەنگ

- خالید سەلیم، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان 22 هەزار و 223 دەنگ

- خەلیل غازی، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان 20 هەزار و 592 دەنگ

- فەهمی سەلمان، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان 17 هەزار و 969 دەنگ

- ئەڤین سەلیم، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان 15 هەزار و 506 دەنگ

 

هەرچەندە فەهمی سەلمان لە ئەڤین سەلیم دەنگی زیاتری بەدەستهێناوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی لەو بازنەیەدا کورسییەک بۆ کۆتای ژنان دەبێت، ئەڤین دەبێتە پەرلەمانتار.

 

بازنەی دووی دهۆک سنووری زاخۆ و سێمێل دەگرێتەوە و 3 کورسی بۆ تەرخانکراوە. ئەو بەربژێرانەی کە زۆرترین دەنگیان بەدەستهێناوە ئەمانەن:

 

سەگڤان یوسف، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان 19 هەزار و 430 دەنگ

عومەر کۆچەر، بەربژێری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان 17 هەزار 171 دەنگ

عەبدولواحید ئەحمەد سلێڤانەیی، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان 16 هەزار و 766 دەنگ

زۆزان عەلی کۆچەر، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان 16 هەزار و 590 دەنگ

 

لەم بازنەیەدا سێ کەس سەردەکەون و دەبێت یەکێکیان ژن بێت؛ هەربۆیە زۆزان دەبێتە پەرلەمانتار و عەبدولواحید دەرناچێت.

 

بازنەی 3ی دهۆک سنووری شێخان، ئاکرێ و بەردەڕەش دەگرێتەوە و 4 کورسی هەیە. ئەو بەربژێرانەش کە زۆرترین دەنگیان هێناوە ئەمانەن:

 

مەوفەق شەهاب سورچی، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان، 22 هەزار و 147 دەنگ

چیایی تەیموور، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان، 18 هەزار و 436 دەنگ

ئیمان عەبدولڕەزاق، بەربژێری هاوپەیمانیی کوردستان (یەکێتی) 14 هەزار و 164 دەنگ

ڤیان سەبری، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان 13 هەزار و 867 دەنگ

 

بازنه‌ی یه‌كی كه‌ركووك ده‌نگه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ بووه‌:

شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا/ پارتی: 31548 ده‌نگ

ئومێد محه‌مه‌د/ نه‌وه‌ی نوێ: 19489 ده‌نگ

دیلان غه‌فوور/ سه‌ربه‌خۆ: 18173 ده‌نگ

سه‌باح حه‌بیب/ هاوپه‌یمانی: 13243 ده‌نگ

موهه‌یمن عه‌لی/ سه‌ربه‌خۆ: 12407 ده‌نگ

له‌ بازنه‌ی دووی كه‌ركووك ده‌نگه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ن: 

ئه‌رشه‌د ساڵحی/ به‌ره‌ی توركمانی: 19584 ده‌نگ

گه‌یلان قادر/ هاوپه‌یمانی: 11232 ده‌نگ

نه‌جوا حه‌مید/ پارتی: 10018 ده‌نگ

سه‌وسه‌ن عه‌بدولواحید/ به‌ره‌ی توركمانی: 6542 ده‌نگ

هه‌روه‌ها له‌ بازنه‌ی 3ی كه‌ركووك ده‌نگه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ن: 

محه‌مه‌د عه‌لی نه‌جم/ ته‌قه‌دوم وه‌ته‌نی: 21047 ده‌نگ

راكان جبوری/ هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی: 12890 ده‌نگ

وه‌سفی عاسی/ به‌ره‌ی عه‌ره‌بی: 9670 ده‌نگ

هه‌واڵی گرنگ