یه‌كگرتوو ده‌بێته‌ حزبی دووه‌می كوردستان
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یه‌كگرتوو ده‌بێته‌ حزبی دووه‌می كوردستان

یه‌كگرتوو ده‌بێته‌ حزبی دووه‌می كوردستان

 

لە هەڵبژاردنی 2018ی پەرلەمانی عێراق، یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان (2) كورسی گشتی بەدەستهێنابوو، لە هەڵبژاردنی 2021 ژمارەی كورسیەكانی گەیشتوەتە (4) كورسی واتا (2) كورسی زیادیكردووە واتا دوو ئەوەندە بەرێژەی ( 100%)ی كورسیەكانی زیادی كردووە.

ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی بۆ نه‌كراوه‌ زیادبونی ده‌نگه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانه‌ ، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر هاتبوایه‌ یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌سه‌رجه‌م بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌شداری بكردایه‌ ڕێژه‌ی ده‌نگی یه‌كگرتوو دوو هێنده‌ ده‌بوو.

ده‌نگی لایه‌نه‌كه‌كان چه‌ندن؟؟

به‌پێی داتای كۆكراوه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم حزبه‌كان به‌م شێوه‌ ده‌نگیان هێناوه‌

پارتی 420430

یه‌كێتی 160155

نه‌وه‌ی نوێ 140140

گۆڕان 22300

یه‌كگرتوو 105110

كۆمه‌ڵ 50550

ئه‌م ده‌نگانه‌ی یه‌كگرتوو له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ به‌شداری ته‌نها شه‌ش بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنی كردووه‌ ، كه‌ له‌ چوار بازنه‌یان سه‌ركه‌وتوبووه‌.

ئێستاكه‌ له‌ناوه‌نده‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كرێت ئەگەر یەکگرتوو لە (گەرمیان و ڕاپەڕین و پشدەر و کۆیە و سۆران و ئاکری و بەردەرەش و چەمچەماڵ کاندیدی ھەبوایە) ئێستا ژمارەی دەنگەکانی چه‌ند ده‌‌بوو؟؟

به‌تایبه‌ت له‌و شوێنانه‌ یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان قورسایی ڕێكخستنی هه‌یه‌ بۆ نمونه‌ ....

سلێمانی

سه‌باره‌ت به‌ بازنه‌ی باشووری سلێمانی كه‌ به‌بازنه‌ی 2 ناسراوه‌ به‌پێی داتاكانی هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2018 یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان 10 هه‌زار ده‌نگی هه‌ڵبژاردنی هه‌بووه‌.

له‌ بازنه‌ی چواره‌می دوكان - پشده‌ر - ڕانیه‌ ، پێشبینیكراوبووه‌ یه‌كگرتوو له‌م بازنه‌یه‌ زیاتر له‌ 10 هه‌زار ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت به‌بێ داتاكان.

بازنه‌ی پێنج گه‌رمیان - چه‌مچه‌ماڵ - به‌شێكی خانه‌قین ، پێشبینیكراوبووه‌ یه‌كگرتوو له‌م بازنه‌یه‌ش نزیكه‌ی 15 هه‌زار ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت.

هه‌ولێر

بازنه‌ی یه‌كه‌م

سۆران - شه‌قڵاوه‌ - چۆمان - ڕه‌واندز - مێرگه‌سۆر

پێشبینیكراوه‌ ئه‌گه‌ر هاتبوایه‌ یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌م بازنه‌یه‌ كاندیدێكی بانگخواز یان مامۆستایه‌كی ئاینی كاندیدبكردایه‌ ، ئه‌وا له‌و بازنه‌یه‌ش به‌پێی داتاكانی هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2014 زیاتر له‌ 12 هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ست ده‌هێنا.

بازنه‌ی دووه‌م

كۆیه‌ - خه‌بات - ده‌شتی هه‌ولێر - به‌حركه‌ 1-2

پێشبینیكراوه‌ ئه‌گه‌ر هاتبوایه‌ یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌م بازنه‌یه‌ كاندیدێكی بانگخواز یان مامۆستایه‌كی ئاینی كاندیدبكردایه‌ ، ئه‌وا له‌و بازنه‌یه‌ش به‌پێی داتاكانی هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2014 زیاتر له‌ 14 هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ست ده‌هێنا.

دهۆك

بازنه‌ی سێ

ئاكرێ - شێخان - به‌رده‌ڕه‌ش

پێشبینیكراوه‌ ئه‌گه‌ر هاتبوایه‌ یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌ بازنه‌ی ئاكرێ و به‌رده‌ڕه‌ش به‌شداری بكردایه‌ ئه‌وا به‌پێی داتای هه‌ڵبژاردنی پێشوو یه‌كگرتوو زیاتر له‌ 15 هه‌زار ده‌نگی ده‌هێنا.

هه‌روه‌ها به‌پێ به‌راوردێك له‌و شه‌ش بازنه‌ی كه‌ یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و نه‌وه‌ی نوێ كێبڕكێیان كردووه‌ ده‌نگه‌كانی یه‌كگرتوو به‌ 26.416 ده‌نگ له‌ نه‌وه‌ی نوێ زیاتره‌.

ئه‌و بازنانه‌ش بریتیین له‌ بازنه‌ی 3 و 4ی هه‌ولێر و 1 و 3ی سلێمانی و 1 و 2ی دهۆك.

به‌م شێوه‌یه‌بێت ده‌نگه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ 200 هه‌زار ده‌نگ و به‌مه‌ش ده‌بێته‌ دووه‌م حزبی كوردستان له‌ ڕووی ده‌نگدانه‌وه‌.

 

هه‌واڵی گرنگ