سەرۆكی جەزائیر: فەڕەنسا لە سەردەمی داگیركاریدا 4000 نوێژخوێنی لە مزگەوتێدا كۆمەڵكوژ كرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەرۆكی جەزائیر: فەڕەنسا لە سەردەمی داگیركاریدا 4000 نوێژخوێنی لە مزگەوتێدا كۆمەڵكوژ كرد

سه‌رۆكی جه‌زائیر چیرۆكی كوشتوبڕی چوار هه‌زار نوێژخوێنی له‌ مزگه‌وتی عوسمانییه‌كان له‌لایه‌ن فه‌ڕه‌نساوه‌ له‌ قۆناغی داگیركارییدا ده‌گێڕێته‌وه‌.

لەمبارەیەوە عه‌بدولمه‌جید ته‌بوون سه‌رۆككۆماری جه‌زائیر رایگەیاند: نزیكه‌ی چوار هه‌زار نوێژخوێن له‌ناو مزگه‌وتێكی عوسمانیدا بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی گۆڕینی مزگه‌وته‌كه‌ بۆ كڵێسایه‌ك له‌ سه‌رده‌می داگیركاری فه‌ڕه‌نسا له‌نێوان ساڵانی 1930 بۆ 1962 مانیان گرتبوو، له‌وكاته‌شدا هێزه‌ داگیركه‌ره‌كانی فه‌ڕه‌نسا كۆمه‌ڵكوژیان كردن.

ناوبراو له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا باسی له‌ تاوان و كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی فه‌ره‌نسا كرد له‌و ساڵانه‌دا كه‌ وڵاتی جه‌زائیری داگیركردووه‌، چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ له‌ ته‌له‌فزیۆنی فه‌ڕمی وڵاته‌وه‌ په‌خش كرا.

سه‌رۆككۆماری جه‌زائیر ئاشكراشیكردوە: فه‌ڕه‌نسا 132 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر داگیری كردین، تاوانی قێزه‌ونی زۆر ئه‌نجام داوه‌ و مرۆڤ ناتوانێت به‌ زمانێكی شیرین باسیان بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌ندین خێزان و هۆزیان كۆمه‌ڵكوژ كرد و سڕینیانه‌وه‌.

ئەوەشی وتوە: پرسیار له‌ خه‌ڵكی به‌ته‌مه‌ن بكه‌ن كه‌ بیریان بێته‌وه‌ چۆن له‌ مزگه‌وتی (كه‌چاوه‌)دا چوار هه‌زار نوێژخوێنیان كوشت.

هه‌واڵی گرنگ