ئەمریكیەك دوو كەسی کوشت و پاشان کۆتایی بەژیانی خۆشی هێنا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمریكیەك دوو كەسی کوشت و پاشان کۆتایی بەژیانی خۆشی هێنا

کارمەندێکی فەرمانگەی پۆست لە یەکێک لە شارەکانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا تەقەی لە دو لە هاوکارەکانی کرد و کوشتنی، پاشان کۆتایی بەژیانی خۆشی هێنا، پۆلیسی وڵاتەکەش مردنی هەرسێ کارمەندەکەی پشتڕاستکردەوە و دەڵێت، روداوەکە خۆکوژی بوە.

لەمبارەیەوە کەناڵی NBC Newsی ئەمریکی بڵاویکردەوە: رۆژی سێشەممە لە نوسینگەیەکی پۆست لە مێمفیس، لە باکوری رۆژهەڵاتی ئەمریکا کارمەندێک تەقەی لە دو لە هاوکارەکانی کردوە و کوشتونی، پاشان خۆشی کوشتوە.

هاوكات پۆلیسی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە: لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە دەکات و مردنی ئەو سێ کارمەندەشی پشتڕاست کردوەتەوە و دەڵێت، "ئەوەی رویداوە تراژیدیایە".

لای خۆیەوە لیزا ئان کوڵب، وتەبێژی ئێف بی ئای لە مێمفیس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتویەتی: تەقەکەرەکە یەکێک بوە لە سێ کارمەندە کوژراوەکە و روداوەکە خۆکوژی بوە، لێکۆڵینەوەی زیاتریش دەکرێت.

شایەنی باسە تەقەکردن و روداوەکانی دیکەی توندوتیژی دیکەی پەیوەندیدار بە چەک کێشەیەکی سەرەکین لە ویلایەتە یەکگرتوەکان، کە چالاکوانان پێیانوایە، زۆربونی چەک و نەرمی یاساکانی وڵاتەکە لەوبارەیەوە روداوەکانی زیاتر کردوە.

هه‌واڵی گرنگ