کۆمیسیۆن ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌ باره‌ی گۆڕانکاری له‌ ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکاندا بڵاوكرده‌وه‌
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

کۆمیسیۆن ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌ باره‌ی گۆڕانکاری له‌ ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکاندا بڵاوكرده‌وه‌

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، کە دوای ئەوەی دەنگەکان لە ھەشت ھەزار و ٥٤٧ وێستگە بەدەست جیاکراونەوە، گۆڕانکاری بەسەر ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەراندا ھاتووە.

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 13 ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دەنگەکان لە ھەشت ھەزار و ٥٤٧ وێستگە بەدەست جیاکراونەتەوە، بەمەیش گۆڕانکاری بەسەر ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەراندا ھاتووە.

لای خۆیەوە جەلیل عەدنان سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان،لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکان کە لەئێستادا راگەیەندراوە، کۆتایی نییە و گوتی: "لە ماوەکانی داھاتوودا، دەنگەکان لە سێ ھەزار و ٦٨١ وێستگە لەبەردەم میدیاکاندا بەدەست جیادەکرێنەوە بۆ ئەوەی بخرێنە سەر ئەو ئەنجامانەی کە راگەیەندراون".

هه‌واڵی گرنگ