كازمی فررمان بەسوپا ده‌كات سندوقەكانی دەنگدان بپارێزن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كازمی فررمان بەسوپا ده‌كات سندوقەكانی دەنگدان بپارێزن

دوای ئەوەی سەرۆكوەزیرانی كاربەڕێكەری عیراق سەردانی بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی لە بەغدا كرد ، هێزە عیراقییەكانی ڕاسپارد تا سندوقەكانی دەنگدان لە كۆگاكانی كۆمیسیۆن بپارێزن .

ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌ 13 ی تشۆینی یه‌كه‌می 2021 نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی حكوومەتی كاربەڕێكەری عێراق ڕایگه‌یاند، مستەفا كازمی لە بەغدا بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ چۆنییەتی رێوشوێنە ئەمنییەكان بۆ پاراستنی سندوقەكانی دەنگدان سەردانی بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی لە بەغدا كرد .

مستەفا كازمی باسی لە سەركەوتنی پلانی ئەمنی و گرتنەبەری سەرجەم ئامادەكارییە پێویستەكان كردووە لە كاتی پرۆسەی هەڵبژاردندا، كە بۆ یەكەمجار بەبێ قەدەغەی هاتووچۆ و هیچ كێشە و گرفت و هەڕەشەیەك بەڕێوەچوو.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو، مستەفا كازمی فەرماندە ئەمنییەكانی راسپارد، كە ئەركەكانیان لەپێناو پاراستنی سندوقەكانی دەنگدان و كۆگاكانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان تەواو بكەن، هەروەها ئەركەكانیان لەپاراستنی وڵات و هاووڵاتییان لەمەترسی تیرۆردا زیاتر بكەن و هەوڵەكانیان چڕتر بكەنەوە.

هه‌واڵی گرنگ