زیاتر لە شەست گەنجی كورد لە كەركوك دەدرێنە دادگا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زیاتر لە شەست گەنجی كورد لە كەركوك دەدرێنە دادگا

ماڵپەڕی كەركوك ناو ئاشكرای كرد، هێزە ئەمنییەكانی عیراق بە بیانووی تێكدانی ئاسایش 65 گەنجی كوردی كەركوكیان دەستگیر كردووە و دەدرێنە دادگا.

كەركوك ناو لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەو گەنجانە لەگەڵ راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی عیراق لە هەردوو فولكەی ئیخوان لە گەڕەكی رەحیماوا و بازاڕی شۆڕیجە ئاهەنگیان گێڕا و دواتر لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان بووەتە دەمەقاڵێ دواتریش بووەتە هۆی پێكدادان لەنێوانیاندا.

ئاماژەی بەوەش كردووە: هێزەكانی لیوای تایبەتی 61ی سەر بە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و سوپای عیراق و پۆلیسی ناوخۆیی چونەتە هەردوو گەڕەكەكە و هێزیان جێگیر كردووە.

ئەوەش هاتووە: لە هەردوو بنكەی پۆلیسی رەحیماوا و ئازادی 65 گەنج دەستگیر كراون و ژمارەیەكیشیان ئەشكەنجە دراون و ئەو گەنجانە رووبەڕووی دادگا دەكرێنەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ