سەرچنار ئەحمەد: لەسەر شەقام و لەناوهۆڵی پەرلەمان هەر لەگەڵتاندام
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەرچنار ئەحمەد: لەسەر شەقام و لەناوهۆڵی پەرلەمان هەر لەگەڵتاندام

سەرچنار ئەحمەد بە مامۆستایانی وانەبێژ دەڵێت: لەسەر شەقام و لەناوهۆڵی پەرلەمان هەر لەگەڵتاندام تا مافە زەوتکراوەکانتان وەردەگرنەوە.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ بەشداری لەخۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژی لە هەڵەبجەو سیدسادق كرد، سەرچنار ئەحمەد پەرلەمانتار لە فراكسیۆنی یەكگرتوو رایدەگەیەنێت: ئەوان بندیوارنین ،ئەوان نزیکی 21 هەزار مامۆستان کە لە سەرتاسەری هەرێم وانە دەڵێنەوەو کارەکانیان هیچی لە کاری مامۆستای میلاک کەمترنییەو هەرئەوانیشن %20 ی میلاکیان پڕکردۆتەوەو بایکۆتی ئەوان گرفتێکی گەورە لەپرۆسەی خوێندندا دروست دەکات.

پەرلەمانتارەكەی یەكگرتوو دەشڵێت: ئێمە ئیمزای 43 پەرلەمانتارمان داوەتە سەرۆکایەتی پەرلەمان کە دانیشتنێکی تایبەتی پەرلەمان سازبکرێت لەسەر یەکلایی کردنەوەی پرسی مامۆستایانی وانەبێژ.

ئەوەشی گووتوە: لەسەر شەقام و لەناوهۆڵی پەرلەمان هەر لەگەڵتاندام تا مافە زەوتکراوەکانتان وەردەگرنەوە.

هه‌واڵی گرنگ