کۆمسیون دستکاری دەنگەکانی هەڵبژاردنی عێراق دەکات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

کۆمسیون دستکاری دەنگەکانی هەڵبژاردنی عێراق دەکات

دوای ئاشکراکردنی ئەنجامی بەرایی 80% دەنگەکانی هەڵبژاردنی عێراقی لەلایەن کۆمسیونی هەڵبژاردنەوە، هەندێ هێزی شیعی کورسیان کەمکردبوو وەکو فەتحی سەر بە حەشدی شەعبی و دەولەتی یاسای سەر بە مالکی، ئەمەش بۆ جێی نارازیبونی ئەو لایەنانە،

بەپێی زانیاریە میدیاکانی عێراقی دوێنێ شەو حەشدی شەعبی لە بەغدا هەرەشەی کردووە، بۆیە کۆمسیونی هەڵبژاردن دەستکاریێکی زۆریان لە دەنگاکان کردووە بۆ زیادکردنی کورسی ئەو لایەنانە،

بەپێی زانیاریەکانی میدیاکانی عێراقی 6 کورسی بۆ فەتح و 5 کورسی بۆ دەوڵەتی یاسا زیادکراون، لەبەرامبەر 4 کورسی لە سەدریەکان کەم کراون، هەر لەو نێوەندەدا پارتیش ئەو هەڵەی بەدەرفەت بینیوە بۆ دەستکاریکردنی دەنگەکانی خۆی، کە باس لەوە دەکرێت دەنگی کاندیدێکی خۆی لە زاخۆ زیادی کردبێت بۆ ئەوەی کاندیدی یەکگرتوو م.عومەر کۆچەر لەو بازنە دەرنەچێت،

هەرچەند م.عومەر کۆچەر جارێکی تر دڵنیایی پیشاندا ئەگەر تەزویر نەکرێت ئەو بە زیاتر لە هەزار دەنگ پێش کاندیدەکەی پارتیە، و بەپێی داتاکانی چاودێرانیش عومەر کۆچەر پێش کاندیدەکەی پارتیە.

هه‌واڵی گرنگ