ھاوپەیمانی گرێبەستی نیشتمانی، رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن دەگرێتەبەر
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ھاوپەیمانی گرێبەستی نیشتمانی، رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن دەگرێتەبەر

ھاوپەیمانی گرێبەستی نیشتمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت: داوا لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان دەکەین، دووبارە چاو بە ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردن بخشێنێتەوە.

ھاوپەیمانی گرێبەستی نیشتمانی بەسەرۆکایەتی فالح فەیاز نیگەرانی خۆی نیشان دا لەبارەی نەبوونی بێلایەنی لە پرۆسەی ھەڵبژارنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران و رایگەیاند: چەندین پێشێلکاریی کە لە میانی پرۆسەکەدا ئەنجامدراوە لەلایەن ژمارەیەک لایەنەوە ئاشکراکراوە.

هەروەها ھاتووە: لەبەر ئەوە داوا لە کۆمیسیۆن دەکەین، دووبارە چاو بە ئەنجامە بەراییەکان کە رایگەیاندووە، بخشێنێتەوە، ھاوپەیمانیی گرێبەستی نیشتمانیی راشیگەیاندووە کە ھەموو رێوشوێنێکی یاسایی بە ئامانجی بەرگرییکردن لە مافەکانی دەگرێتەبەر.

هه‌واڵی گرنگ