نرخی نەوتی خاوی برێنت 83 دۆلاری تێپه‌ڕاند
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نرخی نەوتی خاوی برێنت 83 دۆلاری تێپه‌ڕاند

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا گەیشتە ٨٣ دۆلار و ١٧ سەنت.

دوێنێ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت تا ٨٤ دۆلار و ٢٣ سەنت بەرزبووەوە و رۆژەکەی بە ٨٣ دۆلار و ٤٢ سەنت تەواو کرد، بەڵام کاتژمێر ١٠:٠٧ی ئەمڕۆ نرخەکان بە رێژەی سەدا %٣٠ دابەزینیان بەخۆوەبینی و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٨٣ دۆلار و ١٧ سەنت فرۆشرا.

لە هەمان کاتدا بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس بە ٨٠ دۆلار و ٣٦ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.

هەروەها بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەربە دراوە بیانییەکان، وای کردووە ئەو وڵاتانەی بۆ کڕینی نەوتی خاو دراوی دیکە بەکاردەهێنن، کڕینی نەوت لەسەریان گران ببێت، ئەمەش هۆکارێکی دیکەی بەرزنەبوونەوەی نرخی نەوتە.

هه‌واڵی گرنگ