وادەیەك بۆ كۆتایی هاتن بە كاركردنی پێناسی باری شارستانی ئاشكرا كرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وادەیەك بۆ كۆتایی هاتن بە كاركردنی پێناسی باری شارستانی ئاشكرا كرا

 

 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق وادەی راگرتنی كاركردنی بە پێناسی باری شارستانی دیاریكرد.

لیوا خالید محەنا وتەبێژی فەرمی وەزارەتی ناوخۆ بە ئاژانسی فەرمی عێراقی راگەیاند، بەڕێوەبەرایەتییەكانی رەگەزنامە بەردەوامن لەكاركردن بۆ رایكردنی مامەڵەی هاوڵاتیان تایبەت بە دەركردنی كارتی نیشتیمانی.

وتیشی: راگرتنی كاركردن بە پێناسی باری شارستانی لەگەڵ تەواوبوونی ڕێژەیەكی زۆری كارتی نیشتیمانی و دابەشكردنی دەبێت بەسەر هاوڵاتیاندا.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ باسی لەوەشكرد، بەپێی پێشبینییەكان ساڵی داهاتوو زۆرینەی هاوڵاتیان دەبنە خاوەنی كارتی نیشتیمانی.

هه‌واڵی گرنگ