كۆمسیۆن : فشاری سیاسیمان لەسەر نییە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كۆمسیۆن : فشاری سیاسیمان لەسەر نییە

 

 

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند، هیچ فشارێكی سیاسی نەكراوەتە سەر بۆ دەستوەردان لەكارەكانیان و یاری بەهیچ دەنگێك نەكراوە.

(عیماد جەمیل) ئەندامی ئۆفیسی راگەیاندنی كۆمسیۆن لەچاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، كۆمسیۆن ئەنجامی ئەو دەنگانەی راگەیاندووە كە بەئەلیكترۆنی پێی گەیشتووە، (3600) ئامێری دەنگدان بەهۆی كێشەی تەكنیكییەوە لەكار وەستابوون.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو وێستگانەی كە ئامێرەكانیان كێشەی هەبوو لەرێگەی جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكانەوە ئەنجامەكانیان وردبینی تێدا دەكرێت.

عیماد جەمیل جەختیكردۆتەوە، تێبینی لەبارەی بوونی ئاڵۆزی لەكاروباری كۆمسیۆن مانای ئەوە ناگەیەنێت كە یاری بە دەنگەكان بكرێت.

دەشلێت، ئەو ئەنجامەی راگەیەنراوە (94%) ی دەنگەكانەو دەگۆڕدرێت، لەماوەی دوو رۆژدا ئەنجامی گشتی رادەگەیەندرێت.

هه‌واڵی گرنگ