سەدر لەبارەی كەمكردنەوەی كورسیەكانی هاتە دەنگ
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەدر لەبارەی كەمكردنەوەی كورسیەكانی هاتە دەنگ

موقتەدا سەدر دووپاتیدەکاتەوە حکومەتی داهاتووی عێراق نە سەربە رۆژهەڵات و نە سەربە رۆژئاوا دەبێت.

لەمبارەیەوە موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا لە لاپەرەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، رایگەیاند: حکومەتی داهاتووی عێراق نە سەربە رۆژهەڵات و نە سەربە رۆژئاوا دەبێت و قورسایی و هێز بۆ وڵاتەکەی دەگێڕێتەوە.

ناوبراو  دژایەتی خۆی بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دووپاتکردووەتەوە ،داواشی لە لایەنگرانی كردووە دان بە خۆیاندا بگرن و بەرژەوەندی گشتی بەسەر تایبەتدا لەبەرچاوبگرن.

ئەمەش لەکاتێکدایە دوای ژماردنەوەی دەستی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رەوتی سەدر سێ کورسی کەمکردووە.

هه‌واڵی گرنگ