وەزیری سامانە سروشتییەكان: بەغدا پابەند نەبووە بە ناردنی بەنزین بۆ هەرێم
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزیری سامانە سروشتییەكان: بەغدا پابەند نەبووە بە ناردنی بەنزین بۆ هەرێم

كوردیو
 
وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم روونكردنەوە لەبارەی كەمبوونەوەی بەنزینەوە دەدات و ڕایدەگەیەنێت،"ئەوەی ئێستا هەیە، قەیران نییە، بەڵام راستە بەنزین کەمبووەتەوە".
 
کەمال ئەترووشی، وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە،"ئەوەی ئێستا هەیە، قەیران نییە، بەڵام راستە بەنزین کەمبووەتەوە و دوو هۆکاریشی هەن، یەکەم: نەناردنی بەنزین لەلایەن ئێرانەوە و دووەمیش: پابەندنەبوون بە ناردنی یەک ملیۆن لیتر بەنزینی رۆژانە لەلایەن بەغداوە".
 
ئاماژەی بەوەشداوە،"بەنزینی ئێرانی، دوو گرفتی سەرەکی هەیە، یەکەمیان خراپی کوالێتییەکەی و دووەمیشیان هەرکاتێک ئێران بیەوێ، ناینێرێت".
 
ناوبراو بۆ رووداو وتویەتی،"بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بەنزین و دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا، رۆژی شەممە 16-10-2021 سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق کۆدەبێتەوە".
 
جێگەی باسە، دوێنێ چوارشەممە 13-10-2021 عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سرووشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، " لە 70%ی بەنزینی کوردستان لە ئێرانەوە دێت، بەڵام بەهۆی ئەو دۆخە تایبەتەی ئێران هەیەتی ناردنی بەنزین، نەوتی سپی و گازوایل لە ئێرانەوە بۆ کوردستان رادەگیرێت".

هه‌واڵی گرنگ