شاندێكی یەكگرتوو بۆ چاودێریكردنی هەژماری دەنگەكانی كۆمسیۆن دەچێتە بەغدا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شاندێكی یەكگرتوو بۆ چاودێریكردنی هەژماری دەنگەكانی كۆمسیۆن دەچێتە بەغدا

كوردیو

بریاره‌ ئه‌مرۆ شاندێكى هونه‌رى و ته‌كنیكى یه‌كگرتوو له‌بوارى هه‌ڵبژاردندا سه‌ردانى به‌غدا بكه‌ن بۆ چاودێریكردنى پرۆسه‌كه‌ و پاراستنى ده‌نگى ده‌نگده‌رانى یه‌كگرتوو.

 د. سه‌ڵاحه‌دین بابه‌كر كارگێڕی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتوو سه‌باره‌ت به‌ئه‌نجامی به‌رایی ده‌نگه‌كانی م.عومه‌ر كۆچه‌ر كاندیدی یه‌كگرتوو له‌بازنه‌ى زاخۆ ـ سێمێل رایگه‌یاند،"دڵنیایی ده‌ده‌ینه‌ هه‌موو ده‌نگده‌رانمان كه‌ م. عومه‌ر كۆچه‌ر ده‌رچووه‌ و به‌ڕێژه‌یه‌كی ده‌نگی زۆریش پێش كاندیده‌ ركابه‌ره‌كه‌یه‌تی".

ئاماژەی بەوەشداوە،"ئه‌مرۆ شاندێكی یه‌كگرتوو سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات بۆ چاودێریكردنی پرۆسه‌ی هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه‌ و قبۆڵى ناكه‌ین كه‌س ده‌ستكارى ده‌نگ و كورسییه‌كانى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان بكات".

هه‌واڵی گرنگ