وانەبێژانی 64 قوتابخانەی كۆیە بایكۆتیان ڕاگەیاند
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وانەبێژانی 64 قوتابخانەی كۆیە بایكۆتیان ڕاگەیاند

وانەبێژانی 64 قوتابخانەی كۆیە بایكۆتی قوتابخانەیانە دەكەن و ڕایدەگەیەنن: بڕیارمان دا لە ژێر دروشمی "ماف نا بەخشرێت بەڵكو ئەسێنرێت "بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن بكەین.


وانەبێژانی پەروەردەی كۆیە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویانكردەوە: ئێمە وەك مامۆستایانی وانەبێژ لە پەروەدەی كۆیە،هاوشان لەگەڵ مامۆستایانی تری وانەبێژی پەروەردەكانی تر ئەوە چەندین ساڵە بەزیادەوە ئەرك و بەرپرسیاریەتیمان گرتۆتە ئەستۆ بە ئەركێكی زۆر و مافێكی كەم.

ئاماژەیان بەوەشكرد: بەهۆی بەدەمەوە نەهاتنی داواكاریەكانمان ، لەدوای سەدان یاداشت نامەو دەیان خۆپیشاندان و سەردانی لایەنی پەیوەندیدار ، بڕیارمان دا لە ژێر دروشمی "ماف نا بەخشرێت بەڵكو ئەسێنرێت "بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن بكەین تا گەیشتن بە مافەكانمان و یەكلایی كردنەوەی چارەنووسی 21 هەزار وانەبێژ بەردەوام دەبین.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هاوپێچ ناوی خوێندنگاكان
ــــــــــــــــــــــ
پیرەر
دواناوەندی رێوانی كوران
د.هەوارانی كچان
گۆپتەپە
سماقە
چاڵاوی بنەڕەتی
كۆدەرە
سكتانی بنەڕەتی
كنێران
داروشە
كۆلكەڕەش
كاموسەك
كرۆژ
حاجی وسوو
تەلەورد
دواناوەندی رێوان
ژەنوێری بنەڕەتی
بانی ماران
هەیبەسوڵتان
هێڤیار
گۆمەتاڵ
قەسرێ
خەرابە
موخەڕەس
خوێندنگای تاڵەبانی گەورە
خوێندنگای دكتۆر ڕەئوف
خوێندنگای ماردین
خوێندنگای تاك
خوێندنگای ئامادەیی سێگردكان
مەلازیاد
ئامادەیی تەقتەقی كوڕان
خوێندنگای بڵێسە
خوێندنگای خاك 2
چۆمحەیدەر
توانست
وان
قەمبەر
دكتۆر عمر
تازەدێ
ئۆمەرگومبەت
دەرماناو
زەریا
خاك 1
كەیوان
شنیا
كانی ڕەش
مەرزان
ئیلنجاخ
سارتك
سەرچەم
ساتوقەڵا
زێودەر
شیوەجان
دڵانی هاوڕێ
مخەڕەس
تەتەقی هاوڕێ
جگیلە
بروسك
ئازیز
خاڵخاڵان
ئامادەیی قەرەناوی كوڕان
بەها
ئامادەیی قەرەناوی كچان
باغەجنێر
مەشخەڵی ئێواران

هه‌واڵی گرنگ