نرخی غازی ئۆتۆمبێل، لیتری گەیشتە 600 دینار
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نرخی غازی ئۆتۆمبێل، لیتری گەیشتە 600 دینار

لەگەڵ ئەوەی نرخی بەنزین لە هەرێمی كوردستان زۆر بەرزەو بەو هۆیەوە شۆفێران ستیسمی ئۆتۆمبێلەكانیان دەگۆڕن، جارێكی دیكە نرخی غازی ئۆتۆمبێل لە سلێمانی و هەولێر زیاتر بەرزبویەوە.

تۆڕی پەیامنێرانی كوردیو پێیان ڕاگەیاندین: لەگەڵ ئەوەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا نرخی یەك لیتر غازی ئۆتۆمبێل بە 325 دینار بوو، ئەمڕۆ پێنج شەممە نرخی یەك لیتر غازی ئۆتۆمبێل گەیشتە 600 دیناری عێراقی.

جێگەی باسە لە هەرێمی كوردستان بەهۆی بەرزی نرخی بەنزین، شۆفێران پەنا بۆ گۆڕینی سیستمی بەنزینی ئۆتۆمبێلەكانیان بۆ غاز دەبەن و ئەوەش جگە لەتێچویەكی زۆر بۆ شۆفێران نرخی غازیش بەرەو بەرزبونەوە دەبات.

هه‌واڵی گرنگ