بەرپرسی دەستەی باڵای چاودێری :"هیچ كورسیەكمان لەدەست نەداوەو دڵنیاین لە كورسیەكانمان"
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەرپرسی دەستەی باڵای چاودێری :"هیچ كورسیەكمان لەدەست نەداوەو دڵنیاین لە كورسیەكانمان"

بەرپرسی دەستەی باڵای چاودێری یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان رەتیدەکاتەوە ژمارەی کورسییەکانی کەمیکردبێت و ئەو دەنگۆیانە بە "جەنگی دەرونی" دژ بە حزبەکەی ناودەبات.
 
 
لەمبارەیەوە د.محەمەد ئەحمەد، بەرپرسی دەستەی باڵای چاودێری یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان بەدەنگی ئەمریکای راگەیاندوە:"ئەوە ڕاست نیە کە ئێمە کورسییەکمان لەدەستداوە ئەوە هەموی جەنگی دەرونی و چەواشەکارییە زیاتر لە ڕاگەیاندنەکانەوە باس دەکرێت."
 
ئەوەشی وتوە: "هێشتا زۆری ماوە ئەنجامە کۆتاییەکان ئەوەی ڕادەگەیەنرێت ڕاگەیاندنی نافەرمی و جوزئیە لە کۆمسیۆنەوە، ئێمە دڵنیاین لە کورسییەکانی خۆمان".
 
وتویەتیشی: "هەوڵی گۆڕانکاری هەیە بۆ تێکدانی نەزاهەتی هەڵبژاردن، بەڵام پشت بەخوا و بەهەوڵی هەمو لایەک ڕێگە نادەین".
 

هه‌واڵی گرنگ