پارێزگاری هەولێر روونكردنەوە لەبارەی دەنگی تەقینەوەكەی ئەمڕۆوە دەدات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پارێزگاری هەولێر روونكردنەوە لەبارەی دەنگی تەقینەوەكەی ئەمڕۆوە دەدات

كوردیو
 
دەنگی تەقینەوە لە نزیک شاری هەولێر دەبیسترێت و پارێزگاری هەولێریش لەوبارەیەوە ڕایدەگەیەنێت،"ئەو دەنگانەی دەبیسترێن، تەقاندنەوەی چەند ماددەیەکی تەقینەوەیە".
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14-10-2021  ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،"دۆخی هەولێر زۆر ئاساییە، ئه‌مڕۆ هاوپه‌یمانان  به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ناوچه‌یه‌كی سنوری هه‌ولێردا چه‌ند جۆره‌ چه‌كێك و  مادده‌یه‌كی ته‌قینه‌وه‌ و بۆمبی به‌سه‌رچوو ده‌ته‌قێننه‌وه‌".
 
ئاماژەی بەوەشدا،"چه‌ك و جۆری مادده‌ی ته‌قینه‌وه‌ و بۆمبه‌كان ئێكسپایه‌رن و بۆیه‌ له‌ساتی ته‌قینه‌وه‌یاندا باهاووڵاتییان ترسیان نه‌بێت و نیگه‌ران نه‌بن ،رەنگە هەندێ ماددەی دیکە مابن و ئەمڕۆ بتەقێنرێنەوە".
 
ئەوەش لەكاتێكدایە،سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە بیسترا، بە جۆرێک له‌ به‌شێك له‌ناوچه‌كانی شاری هه‌ولێردا هاووڵاتییان گوێیان لێ بووه‌.

هه‌واڵی گرنگ